Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا

دیمەنێکی خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا

جیهان

لە خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا 1,500 دووکان زیانیان بەرکەوتووە

هەکار عەلی

هەکار عەلی

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی بازرگانیی فەرەنسا رایدەگەیێنێت لە خۆپێشاندانەکانی کۆتایی  هەفتەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 1,500 دووکان و فرۆشگە لە سەرانسەری وڵات زیانیان بەرکەوتووە و بەشێکی زۆریان تاڵان کراون؛ هەروەها زیانە داراییەکان بە سەتان ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2026، ئەلێکساندەر بۆمپارد، سەرۆکی فیدراسیۆنی بازرگانی و فرۆشتن لە فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (LCI) رایگەیاند، تووندوتیژییەکانی دوو رۆژی رابردوو زیانی گەورەی بە کەرتی بازرگانی گەیاندووە و گوتی: "تێچووی زیانەکانی فرۆشگەکان دەگاتە چەند سەت ملیۆن یۆرۆیەک."

سەرۆکی فیدراسیۆنی بازرگانی روونیکردەوە هێشتا زووە ژمارەیەکی ورد لەسەر کۆی گشتیی زیانە داراییەکان رابگەیێندرێت، بەڵام پشتڕاستیکردەوە ژمارەیەکی زۆر لە فرۆشگەکانی کەلوپەل و پێداویستیی رۆژانە و پۆشاک لەلایەن "ئاژاوەگێڕانەوە" زیانیان بەرکەوتووە و کەلوپەلەکانیان تاڵان کراون.

بۆمپارد داوای لە دەسەڵاتداران کرد رێوشوێنی ئەمنیی تووندتر لە دەوروبەری ناوەندە بازرگانییەکان بگرنەبەر تاوەکو کەرتی بازرگانی لە زیانی زیاتر بپارێزرێت لە کاتێکدا شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.

بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، 550 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکانی دوێنێ، شەممەدا کرد و 150 پۆلیس بریندار بوون.

لە 18ی ئەیلوولی 2026 ەوە شەپۆلێکی تووندی ناڕەزایەتیی خوێندکاران و هاووڵاتییان دژ بە دۆخی نالەباری خوێندن، کێشەی بژێوی و کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان دەستیپێکردووە. 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "لەکۆمارەکەماندا تووندوتیژی جێگەی نابێتەوە؛" هەروەها هۆشداری دا بەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە بازرگانییەکان و گوتی: "دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن."

لەم چوارچێوەیەدا، ماکرۆن، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ئەمشەو کاژێر 9:00 گوتاری سەرۆکایەتی لەبارەی خۆپێشاندانەکانەوە پێشکێش دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە