Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

جیهان

ترەمپ زیلینسکی بە درێژەدان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرگری لە بڕیارەکەی دەکات بۆ هەڵپەساردنی چەند سزایەکی نوێی قورس بەسەر رووسیادا و رایگەیاند کە جێبەجێکردنی ئەو سزایانە لەم کاتەدا دانوستاندنەکانی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ تێکدەدات. هاوکات ترەمپ دەڵێت، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هۆکاری بەردەوامیی جەنگەکە و قەیرانی سووتەمەنییە.

لە پۆستێکی درێژدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئەو "لە پرۆسەی دانوستاندنی ئاشتیدایە بۆ جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا" و نایەوێت بە هەڵە، مۆسکۆ لە مێزی گفتوگۆکان دووربخاتەوە. ئەو دەڵێت، پێشکەوتنی گەورە لە دانوستاندنەکاندا بەدەستهاتووە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت سزاکان جێبەجێ بکات.

ئەو سزایانە بەپێی یاسایەکی نوێ بوون کە ترەمپ خۆی لە مانگی ئەیلوولدا واژۆی کردبوو بۆ سزادانی ئابووریی رووسیا و کڕیارانی وزەی ئەو وڵاتە. بڕیار بوو سزاکان لە 18ـی تشرینی یەکەم بخرێنە باری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ترەمپ رۆژی هەینی بە بیانووی "بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکا" بڕیارەکەی راگرت. ترەمپ گوتیشی کە رووسیا زۆر بە کەمی هاوکاریی ئێرانی کردووە، بۆیە دەیەوێت مۆسکۆ لەسەر ئەو هێمنییە بەردەوام بێت.

"زیلینسکی هۆکاری گرانیی گازوایلە"

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ بە تووندی هێرشی کردە سەر ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی و تۆمەتباری کرد بەوەی کە بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر پاڵاوگەکانی گازوایل لە رووسیا. ترەمپ نووسیویەتی: "ئەم کارە زیانێکی زۆر گەورەی بە بازاڕی گازوایلی جیهان و ئەمریکاش گەیاندووە؛ جووتیاران، ئاژەڵداران و هەموو جۆرە بازرگانییەکان بەهۆی ئەمەوە زیانیان پێدەگات."

دۆناڵد ترەمپ: "لێدانی پاڵاوگەکانی رووسیا زیانێکی گەورەی بە بازاڕی گازوایلی جیهان و ئەمریکاش گەیاندووە"

"ئۆکراینا ئاشتیی ناوێت"

ترەمپ پێیوایە بەهۆی بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەورووپا و ئەو یارمەتییانەی لە سەردەمی بایدندا پێیان دراوە، زیلینسکی "نایەوێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت و رەنگە هەرگیزیش نەیویستبێت."

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئۆکراینا دەیتوانی دوو ساڵ لەمەوبەر رێککەوتنێکی زۆر باشتر بکات، بەڵام ئێستا وڵاتەکەی وێران بووە، خاکی لەدەستداوە و قوربانییەکی زۆریشی داوە. لە کۆتاییدا بە روونی نووسیویەتی: "من دەمەوێت ئەم جەنگە کۆتایی بێت!"

کاردانەوەکان چین؟

ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدان کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و کیێڤ گرژیی تێکەوتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ترەمپ رێککەوتنێکی بۆ هاوردەکردنی گازوایلی رووسی راگەیاند بۆ دابەزاندنی نرخەکان لە ئەمریکا و رەخنەی تووندیشی لە هێرشەکانی ئۆکراینا گرت.

راگرتنی سزاکان رەخنەی تووندی بەشێک لە یاسادانەرانی ئەمریکا و بەرپرسانی ئۆکراینای لێکەوتووەتەوە کە پێیانوایە ئەمە گوشارەکان لەسەر مۆسکۆ لە کاتێکی هەستیاردا کەمدەکاتەوە. بەڵام لایەنگرانی ترەمپ دەڵێن، ئەمە هەنگاوێکی راستبینانەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و چارەسەرکردنی کێشەی ئابووریی نێوخۆی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە