Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا

جیهان

ماکرۆن دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی رەتکردەوە

هەکار عەلی

هەکار عەلی

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی رەتکردەوە کە لە دوای ئاڵۆزبوونی خۆپێشاندانەکان پێشکێشی کردبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2026، کۆشکی (ئێلیزێ) لە راگەیێندراوێکدا گوتی، وەزیری ناوخۆ رۆژی یەکشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکێشی سەرۆککۆمار کرد، بەڵام ماکرۆن بەهۆی پێویستیی مانەوەی سەرکردایەتیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لەم قۆناخەدا داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ماکرۆن داوای لە وەزیری ناوخۆ کردووە هەموو رێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕییانەی لە پلاندانان و زانیارییە هەواڵگرییەکاندا هەبوون و رێگەیان خۆشکرد بۆ سەرهەڵدانی تووندوتیژی.

سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختی کردەوە دەبێ دەستبەجێ شێوازی نوێی کارکردن و مامەڵە بۆ هێزە ئەمنییەکان دابنرێ تاوەکو کۆنترۆڵی قەیرانەکە بکەن و دڵنیاببنەوە لەوەی رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

رەتکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ لە کاتێکدایە، فەرەنسا چەند رۆژێک بوو بە دەست شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی خوێندکاران و سەندیکاکانەوە دەیناڵاند دژ بە دۆخی پەروەردە و بژێوی.

خۆپێشاندانەکانی رۆژی شەممە لە چەندین شار پەلی بۆ تووندوتیژی و تاڵانکردن هاویشت، بە جۆرێک بەپێی فیدراسیۆنی بازرگانیی فەرەنسا نزیکەی 1,500 دووکان زیانیان بەرکەوت و زیانە داراییەکانیش بە چەند سەت ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێن؛ هەروەها پۆلیس زیاتر لە 1,800 کەسی لە شارە جیاوازەکاندا دەستگیر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە