Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەدموبین عەزیمی

محەممەدموبین عەزیمی

جیهان

هاونیشتمانییەکی سەقزی مێدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی جیهان لە ئەمریکا بەدەستهێنا

هانا محەممەد

هانا محەممەد

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

محەممەدموبین عەزیمی لە کێشی 97 کیلۆگرامدا مێدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی جیهان بۆ تەمەنی خوار 23 ساڵ بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یارییەکانی تایبەت بە دیاریکردنی پلەی سێیەم و کۆتایی کێشەکانی (57، 65، 70، 79 و 97) کیلۆگرامی پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی ئازادی جیهان بۆ تەمەنی ژێر 23 ساڵ بەڕێوەچوو.

لە کێشی 97 کیلۆگرامدا محەممەدموبین عەزیمی، هاونیشتمانیی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیدا بە ئەنجامی 8-0 لە 'عەلیێڤ، زۆرانبازی خەڵکی ئازەربایجانی بردەوە. 

لە قۆناخی دووەمیشدا بە ئەنجامی 9-5 بەسەر پۆیۆنۆڤی ئۆزبەکستانیدا سەرکەوت و گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

عەزیمی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی گیداکی هاووڵاتیی تورکیایی بووەوە و توانی بە ئەنجامی 6-1 لێی بباتەوە و بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناخی پێش کۆتاییدا، عەزیمی بە ئەنجامی 14-9 بەرامبەر خانیێڤی رووسیا شکستی هێنا و نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی، بۆیە رووی لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم کرد.

لە یاریی پلەی سێیەم و بەدەستهێنانی مێدالیای برۆنزدا، محەممەدموبین عەزیمی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و توانی بە ئەنجامی 10-0 لە سیمۆنیانی ئەرمەنی بباتەوە و مێدالیای برۆنزی پاڵەوانێتییەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

محەممەدموبین عەزیمی پێشتریش چەندین دەستکەوتی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە.

لە دیارترین دەستکەوتەکانی موبین عەزیمی، بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی لاوانی جیهان بوو لە ساڵی 2023 لە ئوردن؛ هەروەها مێدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی جیهان بۆ تەمەنی ژێر 23 ساڵان لە سربیا و مێدالیای بڕۆنزی پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی ئاسیا لە ساڵی 2025 بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە