Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو

جیهان

ترەمپ و نەتەنیاهوو؛ باسی هەڵبژاردن و "تەواوکردنی کارەکەیان" لە ئێران دەکەن

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرکەوتنێکی "مەزن" لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستبهێنێت؛ لە بەرامبەریشدا نەتەنیاهوو ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ ترەمپ بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو "کارەکەیان" لە دژی ئێران تەواو دەکەن.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە، کە تێیدا مۆبایلەکەی خستووەتە سەر بڵندگۆ (سپیکەر) و هەردوو سەرکردەکە ستایشی هەڵوێستەکانی یەکدی دەکەن.

لە پەیوەندییەکەدا، دەنگی دۆناڵد ترەمپ دەبیسترێت کە پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکەی 27ـی تشرینی یەکەم دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: "لە راستیدا، لەو بڕوایەدام سەرکەوتنێکی یەکجار مەزن بەدەستدەهێنیت؛ بیبی، تۆ ئەو پیاوەیت کە دەمەوێت لە تەنیشتم بیت."

لە بەرامبەردا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ستایشی رۆڵی سەرۆکی ئەمریکای کرد لە هێرشەکانی پێشووی سەر ئێران و هێمای بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی هاوبەش کرد. نەتەنیاهوو بە ترەمپی گوت: "دۆناڵد، ئێمە کارێکمان هەیە کە دەبێت تەواوی بکەین؛ پێکەوە تەواوی دەکەین، ئێمە تەواوی دەکەین و هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت ئەوە بکات."

هەرچەندە نەتەنیاهوو لە پەیوەندییەکەدا روونی نەکردەوە مەبەستی لە کام ئۆپەراسیۆن و هەنگاوە، بەڵام هاوشێوەی گوتارەکانی پێشووی، جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە "گەورەترین مەترسی" دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە