رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق دەڵێت، وڵاتەکەیان هیچ درۆن و یەکەی درۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیر نەکردووە و ئەو هەواڵانە راست نین.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبووەوە کە ئۆکراینا یەکەی درۆن و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە؛ باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق ئەو زانیارییانە بە "چەواشەکارییەکی بەئەنقەست" ناودەبات و دەڵێت: وڵاتەکەیان هیچ درۆن، یەکەیەکی درۆن یان کارمەندێکی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان یان لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە.
نوێدەکرێتەوە...
.jpeg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
