Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە خۆپێشاندانە تووندەکەی فەرەنسا، چەندین کەلوپەل لەسەر شەقامەکان سووتێندراون. وێنە: AFP

دیمەنێک لە خۆپێشاندانە تووندەکەی فەرەنسا، چەندین کەلوپەل لەسەر شەقامەکان سووتێندراون. وێنە: AFP

جیهان

دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تووندوتیژی و تاڵانەکەی فەرەنسا دەستی پێکرد

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر چوار کۆمپانیا و دەیان بازرگاندا سەپاند کە کاریان لەگەڵ ئێران کردووە
جیهان21-10-2026

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر چوار کۆمپانیا و دەیان بازرگاندا سەپاند کە کاریان لەگەڵ ئێران کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات
جیهان21-10-2026

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن
جیهان21-10-2026

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن

رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵی دادگەکانی فەرەنسادا بە خێرایی و بە جێبەجێکردنی رێوشوێنی ئەمنیی تووند کار لەسەر دۆسیەی سەتان کەس لە دەستگیرکراوانی پشێوییەکانی 17ی ئۆکتۆبەر دەکرێ.

بەهۆی زۆریی ژمارەی دەستگیرکراوان کە بەگوێرەی دەسەڵاتداران، تەنیا لە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیەدا گەیشتووەتە 2,513 کەس لە سەرانسەری فەرەنسادا، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری دادگەکان ناچار بوو لەبری یەک یان دوو هۆڵ، چوار هۆڵی گەورەی دادبینین تەرخان بکات بۆ ئەوەی بە خێرایی بڕیار لەسەر کەیسەکان بدرێ.

ناکۆکیی نێوان وەزیری داد و پارێزەران

پێش دەستپێکردنی دادگاییکردن، کۆمەڵێک لە پارێزەران ناڕەزایەتییان گەیاندە دادوەری سەرپەرشتیار و رەخنەی تووندیان لە مامەڵەی حکومەت لەگەڵ خۆپێشاندەران گرت. ئاریێ ئەلیمی، یەکێک لە پارێزەرەکان گوتی: "ئەرکی ئێمەیە وەک پارێزەر هەر دەستوەردانێکی وەزیر رەتبکەینەوە کە هەوڵ بدات ئاراستەی بڕیارەکانی دادگە دیاری بکات".

ئەم تووڕەییەی پارێزەران دوای لێدوانەکانی جێراڵد دارمانان، وەزیری دادی فەرەنسا هات کە لە سەردانێکیدا بۆ دادگەی شاری لیل پێداگری لەسەر گرتنەبەری "تووندترین هەڵوێست" و سزا کرد بەرامبەر تۆمەتباران. 

وەزیری داد پێشوازی لە زیندانیکردنی دەستبەجێی 149 کەس کرد لە نێو پشێویکەران و تاڵانکەراندا و ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە 800 کەس لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ دادگاییکردن رەوانەی دادگەکان کراون.

تۆمەتباران لەبەردەم دادوەردا

لە نێو هۆڵی دادگەدا تۆمەتباران یەک لە دوای یەک دەبرێنە بەردەم دادوەر و سەرپشک دەکرێن لەوەی دەستبەجێ دادگایی بکرێن یان بۆ ئامادەکردنی بەرگریی یاسایی داوای مۆڵەت بکەن:

یەکەم تۆمەتبار خوێندکارێکی باڵابەرزی 21 ساڵان بوو بە ناوی ڤیکتۆر، کە دەوروبەری چاوی چەپی شینی ببووەوە. ڤیکتۆر لە راپۆرتی پۆلیسدا وەک کەسێکی "زۆر تووندوتیژ" ناوی هێنراوە کە لە نێو ئەو کەسانەدا بووە بەردیان هاویشتووەتە هێزە ئەمنییەکان، دروشمی دژەپۆلیسیان گوتووەتەوە و بەربەستیان دروستکردووە. لە وەڵامدا ڤیکتۆر بە دەنگێکی کز گوتی، لەگەڵ دەستگیرانەکەیدا چووەتە نێو خۆپێشاندانەکە، بەڵام لە نێو قەرەباڵخیدا لێک جیابوونەتەوە و کاتێک پۆلیس هێرشی کردووە ئەو ترساوە، کەوتووەتە سەر زەوی و بە دار لە سەری دراوە.

 لەبارەی ئەو دووکەڵڕێژەی پێی گیراوە، ڤیکتۆر روونیکردەوە کە هاوڕێکانی کامێرایان پێبووە و ویستوویەتی لە کاتی تۆمارکردنی کورتەفیلمێکدا بەکاری بێنێت. داواکاری گشتی بەهۆی بەستینی دەمامک و هەڵگرتنی چەکەوە لە لایەن ڤیکتۆرەوە داوای پێنج مانگ زیندانیکردنی دەستبەجێی کرد، بەڵام دادگە بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی پێشینەی تاوان، سزای شەش مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاند (واتە کەسەکە ناچێتە زیندان، بەڵام ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا هەر تاوانێکی دیکە بکات، دەستبەجێ سزا شەش مانگییەکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێ).

دۆسیەی تاڵانکردنی لوی ڤیتۆن

دۆسیەی دواتر هی دوو هاوڕێ بوو بە ناوەکانی لامین (38 ساڵ) و سۆفیان (34 ساڵ). هەردووکیان کاژێر 7ی بەیانیی 18ی ئۆکتۆبەر لەنێو لقی براندی جیهانیی لوی ڤەتۆن لە فرۆشگەی پرێنتامپس دەستگیرکرابوون، دوای ئەوەی شەوی پێشتر فرۆشگەکە شکێنرابوو. سۆفیان لە کاتی دەستگیرکردنیدا جووتێک پێڵاوی وەرزشی و چاکەتێکی لوی ڤەتۆنی پۆشیبوو کە هێشتا لێبڵ و قوفڵی ئەمنیی دژەدزینی پێوە بوو. ئەو هاووڵاتییە دانی بە دزیکردندا نا، بەڵام قسەی دیکەی نەکرد.

لامین، کە پێشینەی 22 تاوانی هەیە، بانگەشەی ئەوەی کرد دەیویست جلی منداڵان بکڕێ بەڵام لە نێو باڵەخانەکەدا گیری خواردووە و دەستی کردووە بە خواردنەوەی کحول کە لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی.

 دادگە سزای 10 مانگ زیندانیی بە شێوازی تایبەت بۆ لامین دەرکرد، بە جۆرێک رۆژانە بچێتە سەر کارەکەی و شەوانە لە زینداندا بمێنێتەوە. دادگە بۆ سۆفیانیش بڕیاری 6 مانگ سزای بەستنی دەستبەندی چاودێریی ئەلیکترۆنیی دەرکرد، لە کاتێکدا دۆسیەی قەرەبووی دارایی کۆمپانیاکە خرایە دانیشتنێکی دیکە.

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی مستەفا، کە فێرخوازی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بیناسازییە و هیچ پێشینەیەکی نییە، بە تۆمەتی هەڵگرتنی 7 چاویلکەی هەتاوی و تی شێرتێک دەستگیرکرا. تۆمەتبار گوتی کە کەرەستەکانی لەسەر زەوی و شەقامەکە دۆزیوەتەوە و نەیویستووە دزی بکات، بەڵام دادوەر پێی گوت: "لەکاتێکدا تەواوی دەوروبەرت پشێوی بوو، تۆ چاویلکەت لەسەر شەقام دیوە؟ بە باشی زانیوتە ئەم شتانە لە فرۆشگەی تاڵانکراوەوە هێنراون". دادگە بڕیاری 10 مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاند.

پێدانی کات بە تۆمەتباران

بلایرد، هاووڵاتییەکی دیکە کە تۆمەتبار بوو بە تووندوتیژی داوای کرد کاتی پێبدرێ تاوەکو پارێزەرەکەی دۆسیەکەی ئامادە بکات. سەرەڕای داوای داواکاری گشتی بۆ هێشتنەوەی لە زیندان، دادوەر بڕیاری دا تاوەکو رۆژی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی مەرجدار ئازادبکرێ و پابەند بکرێ هەفتانە سەردانی بنکەی پۆلیس بکات.

ئەم دادگاییکردنە خێرایانە بەشێکن لە هەوڵی بەپەلەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شەقام دوای ئەوەی خۆپێشاندانەکانی 17ی ئۆکتۆبەر، کە سەرەتا لە ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپیی سیستمی پەروەردە و دواتریش گرانیی تێچووی ژیان لەلایەن بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان و سەندیکاکانەوە دەستیپێکرد، گۆڕا بۆ شەپۆلێکی بەرفراوانی پێکدادان، سووتاندن و تاڵانکردن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی فیدراسیۆنی بیمەى فەرەنسا، ئەو رۆژە زیاتر لە 3 هەزار فرۆشگە و ناوەندی بازرگانی لە سەرتاسەری وڵاتدا تێکدران و تاڵانکران، قەبارەی زیانە داراییە سەرەتاییەکان لە 1.2 ملیار یۆرۆ تێپەڕیوە. حکومەتی فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی شەوانەی لە بەشێک لە شارە گەورەکان راگەیاندووە و وەزارەتی ناوخۆ پلانی بڵاوەپێکردنی هێزێکی ئەمنیی گەورەی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو ئاشکرا کردووە، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی پشێوی و رووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر چوار کۆمپانیا و دەیان بازرگاندا سەپاند کە کاریان لەگەڵ ئێران کردووە
جیهان21-10-2026

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر چوار کۆمپانیا و دەیان بازرگاندا سەپاند کە کاریان لەگەڵ ئێران کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات
جیهان21-10-2026

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن
جیهان21-10-2026

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە