Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر چوار کۆمپانیا و دەیان بازرگاندا سەپاند کە کاریان لەگەڵ ئێران کردووە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تووندوتیژی و تاڵانەکەی فەرەنسا دەستی پێکرد
جیهان21-10-2026

دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تووندوتیژی و تاڵانەکەی فەرەنسا دەستی پێکرد

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات
جیهان21-10-2026

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن
جیهان21-10-2026

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی کۆمپانیا، دامەزراوەی کەشتیوانی و کەشتی بارهەڵگردا سەپاند کە گوایە ساڵانە لە رێگەی گواستنەوەی نەوت، مادەی پیترۆکیمیایی و پۆڵاوە سەتان ملیۆن دۆلار بۆ سوپای پاسداران و بەرنامە سەربازی و ئەتۆمییەکانی تاران دابین دەکەن.

رۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو سزایانە رایگەیاند، "چ لە دەریادا خەریکی گواستنەوەی نایاسایی نەوت بن یان لە نووسینگەیەکی کۆمپانیایەکی یاساییدا دانیشتبن، ئەگەر هاوکاریی رژێمی ئێران بکەن، دەستمان پێتان دەگات و سزاتان دەدەین. دەبێت هەڵبژاردنێک بکەن: لەگەڵ ئێمەن یان دژمانن."

بەپێی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی گەنجینە، کۆمپانیای کارناکیس کە بنکەکانی لە پاناما و یۆنانە، چەندین ساڵە خزمەتگوزاریی یاسایی پێشکێش بە بازرگانانی پەیوەندیدار بە ئێران دەکات تاوەکو کۆمپانیای وەهمی دروستبکات بۆ شاردنەوەی خاوەندارێتیی ئەو کەشتییانەی بەرهەمە قەدەخەکراوەکانی ئێران دەگوازنەوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەدا هاتووە، "ئەم کۆمپانیا یاساییە ژێرخانی سەرەکیی کۆمپانیاکانی سەید ئەسەدوڵڵا ئیمامجومعە (ملیاردێری گازی شلی ئێران) و کۆمپانیای قاتیڕجیی سووریای دامەزراندووە، کە دووەمیان وەک کەناڵێکی دارایی سەرەکی بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حووسییەکان کاری کردووە. لەسەر ئەم بنەمایە، هەردوو خاوەنی کۆمپانیاکە سۆفیانۆسکارناکیس کۆسماس و کۆنستانتینۆس کارناکیس کۆسماس کە هەڵگری وڵاتینامەی یۆنانی و پەنەمان، هاوشانی سێ لە کارمەندانیان، خرانە لیستی سزاکانەوە، چونکە ناوی خۆیان وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیا وەهمییەکان بەکارهێناوە".

واشنتن تەنیا سەرنجی لەسەر نەوتی ئێران نییە، بەڵکو کەشتیی بارهەڵگری ئاسایی بۆ گواستنەوەی پۆڵا و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانیش سزادەدات. لەم چوارچێوەیەدا، کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کەشتیوانیی رۆکسێت لە پەنەما و یۆنان سزادرا.

حەوت کەشتیی بارهەڵگری گەورەی هەڵگری ئاڵای پەنەما کە لەلایەن ئەم کۆمپانیایەوە بەڕێوەدەبرێن، بلۆک کران. لەوانە کەشتییەکانی ئەنیمۆس، گلۆریس، پڕاید، دیستینی، فلامینگۆ1، هارمۆنی و پرێنس. 

بریکارەکانی کەشتیوانی لە سەنگاپوور و ئیمارات

بەشێکی دیکەی سزاکان بریکارەکانی کەشتیوانییان گرتەوە کە رێگەخۆشکەر بوون بۆ کەشتییە ئێرانییەکان لە بەندەرە نێودەوڵەتییەکان:

کۆمپانیای ئەمیگۆز کە کۆمپانیایەکی سەنگاپوورییە و هاوکاریی گواستنەوەی باری نەوتی خاوی بۆ کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای ئێران کردووە و سووتەمەنی بۆ کەشتییە سزادراوەکان دابینکردووە، هەروەها پەیوەندی بە تۆڕەکەی محەممەد حوسێن شەمخانییەوە هەبووە.

کۆمپانیای وەیڵز کە کۆمپانیایەکی لۆجستییە لە دووبەی و وەک بریکار بۆ کڕینی دەیان ملیۆن دۆلار کەرەستەی پترۆکیمیایی بۆ ئێران کاری کردووە، هەروەها دوو کەشتیی پشتیوانیی سەر بە کۆمپانیاکە وەیڵز دایەمۆند و وەیڵز پیراڵ خرانە نێو لیستی سزاکانەوە.

لێکۆڵینەوە لە بانکێکی یۆنانی و لێکەوتە داراییەکان

تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی ئەمریکا سەر بە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە دەڵێت، بە هاوئاهەنگی هاوبەشە ئەورووپییەکان، فەرمانی لێکۆڵینەوەی بۆ بانکێکی یۆنانی دەرکردووە بەهۆی گومانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران.

بەپێی یاساکانی گەنجینەی ئەمریکا، سەرجەم ماڵ و سامان و بەرژەوەندییە داراییەکانی ئەم کەس و کۆمپانیایانە لە ئەمریکا دەستیان بەسەردا دەگیرێ و هەر لایەن یان بانکێکی بیانی مامەڵەی داراییان لەگەڵدا بکات، رووبەڕووی سزای تووندی لاوەکی و بێبەشبوون لە سیستەمی دارایی ئەمریکا دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تووندوتیژی و تاڵانەکەی فەرەنسا دەستی پێکرد
جیهان21-10-2026

دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تووندوتیژی و تاڵانەکەی فەرەنسا دەستی پێکرد

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات
جیهان21-10-2026

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی گەشت لە "خۆپێشاندەرانی تووندوتیژ" دەکات

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن
جیهان21-10-2026

دیموکراتەکان پلانی لێپێچینەوە لە ئیلۆن مەسک دادەنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە