Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگرکوژێنەوەکانی ئۆکراینا لە شوێنی هێرشێکی مووشەکیی رووسیا بۆ سەر خانووێکی تایبەت لە کیێڤ لە درەنگانی شەوی 21ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: گێنیا ساڤیلۆڤ/ فرانس پرێس)

ئاگرکوژێنەوەکانی ئۆکراینا لە شوێنی هێرشێکی مووشەکیی رووسیا بۆ سەر خانووێکی تایبەت لە کیێڤ لە درەنگانی شەوی 21ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: گێنیا ساڤیلۆڤ/ فرانس پرێس)

جیهان

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، تەنیا لە شەوی رابردوودا سوپای وڵاتەکەی 808 درۆنی ئۆکراینای خستووەتە خوارەوە، ئەمەش تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا هات.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنانە، کە دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەی نێوان پووتین و نێردەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە شاری سان پترسبۆرگ ئاراستەی خاکی رووسیا کرابوون، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە لە چەندین ناوچەی جیاوازی رووسیا و نیمچەدوورگەی کریمیا تێکشکێنراون.

هاوکات دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا رایگەیاند، لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی شەوی رابردووی رووسیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەیان، لانیکەم حەوت کەس کوژراون. 

هێرشەکانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ گوتی، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە بەشێک لەو 630 درۆنە تێکبشکێنن کە بەرەو ناوچەکە ئاراستە کرابوون، لە کاتێکدا 163 درۆن نزیکبوونەتەوە لە پایتەخت. لەم هێرشانەدا دوو کەس بریندار بوون.

لە ئۆکرایناش، هێرشەکان بوونە هۆی کوژرانی پیاوێک لە سومی، ژنێک لە خارکیڤ، سێ کەس لە زاپۆریژیا و دوو کەسیش لە دۆنێتسک.

لە کیێڤی پایتەخت، بەهۆی کەوتنەوەی پاشماوەی هێرشەکانەوە زیان بە تۆڕی میترۆ لەسەر پردی پیڤدێنی گەیشت و 15 کەسیش بریندار بوون.

رۆژی چوارشەممە، یووری ئوشاکۆڤ، راوێژکاری کرێملین بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند کە پووتین رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی سێقۆڵی لە نێوان رووسیا، ئەمریکا و ئۆکراینا لە دوای 10ی تشرینی دووەم، واتە یەک هەفتە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس لە ئەمریکا، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی پووتین بوو لە سان پترسبۆرگ لەگەڵ ویتکۆف.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پشتگیریی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کرد، بەڵام نیگەرانی پیشان دا و کەمێک پێش لێدانی زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە کیێڤ گوتی: "با بیبەینە دواوە و ببینین ئەمجارە چی روودەدات."

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە