Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فەرمانبەرێکی شارەوانی خەریکی پاککردنەوەی نووسین و درووشمەکانە لەسەر دیوارەکان و پەیکەری گۆڕەپانی کۆماری (Place de la Republique)، چوار رۆژ دوای ئەو ئاڵۆزی و تاڵانکارییانەی لە پەراوێزی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکان دژی "گرانبوونی بژێوی ژیان" روویان دا، پاریس، فەرەنسا. (وێنە: کێنزۆ تریبویار/ فرانس پرێس)

جیهان

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە
جیهان22-10-2026

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی خۆجێیی فەرەنسا رایانگەیاند، بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو سەرجەم خۆپێشاندانەکان لە شاری لیۆن، کە سێیەم گەورەترین شاری وڵاتەکە یە، قەدەخە کراون، ئەمەش وەک هەنگاوێک پێش بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتەکەدا، دوای ئەوەی گردبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو توندوتیژییان لێکەوتەوە.

ئیدارەی ناوچەی رۆن لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، دەڵێت: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رووداوانەی کە لە 17ـی تشرینی یەکەمدا روویدان، پارێزگار بڕیاریدا بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ قەدەخەکردنی سەرجەم خۆپێشاندانەکان لە شاری لیۆن لە رۆژی شەممەی داهاتوودا، 24ـی تشرینی یەکەم."

لیۆن، وەک پاریس و چەند شارێکی دیکەی فەرەنسا، لە کاتی گردبوونەوە جەماوەرییەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵاوسان و گرانی، رووبەڕووی پێکدادان و تاڵانکاری بووەوە کاتێک گەنجانی دەمامکدار خۆیان بەنێو خۆپێشاندەراندا کرد و روویان لە شەقامەکانی نێوەندی شار کرد.

گێگۆری دووسێ، سەرۆکی شارەوانیی لیۆن گوتی، شارەکەیان لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا چەندین کاژێری پڕ لە "ئاژاوە"ی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئەنجامدا نێوان 150 بۆ 200 دووکان تاڵان کراون و نووسینگەیەکی گەشتیاریش سووتێنراوە، هاوکات پۆلیس نزیکەی 200 کەسی دەستگیرکرد.

رێکخەرانی خۆپێشاندانەکان، کە بریتین لە بزووتنەوەی هێلەگە زەردەکان و سەندیکاکان، بانگەوازیان بۆ گەڕێکی نوێی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لەسەر قەیرانی بژێوی لە رۆژی شەممەدا کردووە، هەروەها داوای مانگرتنی گشتی و خۆپێشاندانیان لە 5ی تشرینی دووەم کردووە.

بەرپرسانی فەرەنسا کە نەیتوانی تووندوتیژییەکانی هەفتەی رابردوو کۆنترۆڵ بکەن، لەم هەفتەیەدا بڕیاریان دا بۆ ماوەی سێ شەو قەدەخەی هاتووچۆ لە بەشێک لە پاریس، لیۆن و چەند شارێکی دیکە رابگەیەنن بە مەبەستی پاراستنی شوێنە بازرگانییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە
جیهان22-10-2026

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە