Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لە مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەکات لە کاتی گەیشتنی بۆ لووتکەی ناتۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەشتەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، 8ـی تەممووزی 2026. (وێنە: لودۆڤیک مارین/ پوول / فرانس پرێس لە رێگەی گێتی ئیمەیجز)

جیهان

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە
جیهان22-10-2026

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ 

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کەنەدایە بۆ فرەجۆرکردنی هاوبەشییە ئابووری و سەربازییەکانی لە کاتی قەیران و جەنگی بازرگانی لەگەڵ واشنتندا.

کارنی، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنی ئازادیی بازرگانی، هەروەها پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی بەرگری و وزەدا.

ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
لە مانگەکانی رابردوودا، هەر هەنگاوێکی کارنی بۆ نزیکبوونەوە لە ئەورووپا کاردانەوەی تووندی کۆشکی سپی لێکەوتووەتەوە. بەڵام رۆژنامەی ناشناڵ پۆستی کەنەدی لە راپۆرتێکدا بە گەڕانەوە بە قسەی ژمارەیەک شرۆڤەکاری سیاسی، باس لەوە دەکات کە سەردانەکەی بۆ تورکیا رەنگە کاردانەوەیەکی ئەوتۆی لێنەکەوێتەوە.

لەبەر ئەوەی ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشیان هەیە، وەک راپۆرتەکە روونی دەکاتەوە، پێشوازیی تورکیا لە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وەکو پەیامێکی دژ بە ئەمریکا تەماشا ناکرێت، بەتایبەت کە ئەردۆغان هەرگیز نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتندا لەپێناو کەنەدا تێکبدات.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی چی دەکرێت؟
پێشبینی دەکرێت هەردوو سەرکردە باسی کڕینی درۆن و تەقەمەنی لە تورکیاوە بکەن، تەنانەت ئەگەر بتوانرێت کارگە بۆ دروستکردنی درۆنی تورکی لە نێو خاکی کەنەدادا دابمەزرێت. تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا لە دروستکردنی چەکی پێشکەوتوودا پێشڕەویی باشی کردووە.
 
بەهۆی ئەوەی تورکیا هەمیشە پێویستی بە سەرچاوەی وزە و شارەزایی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت باسی کڕینی گازی سروشتیی شل (LNG)  لە کەنەدا و هەروەها هاوکاریی ئەتۆمیی سڤیل بکرێت.

قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لەم کاتەدا کەمە و هەردوولا دەیەنەوێت فراوانی بکەن.

نیگەرانییەکان لەسەر ئەم سەردانە چیین؟
هەندێک لە شرۆڤەکاران نیگەرانن لەوەی کە نزیکبوونەوەی کەنەدا لە حکومەتەکەی ئەردۆغان رەنگە لە ناوخۆی کەنەدا جێگەی رەخنە بێت، بەتایبەت لەسەر پرسەکانی دیموکراسی. هەروەها هەندێک شارەزا پێشنیاز دەکەن کە نەدەبوو کەنەدا بەرەو تورکیا بچێت، بەو پێیەی فرۆشتنی چەک و درۆن بەو وڵاتە رەنگە لە رووی ناوبانگی سیاسییەوە باجێکی گەورەی بۆ کەنەدا هەبێت، بەتایبەت کاتێک تورکیا لە ناوچەکەدا بەردەوام لە کێبڕکێ و ئاڵۆزیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە
جیهان22-10-2026

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 808 درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە