Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە شاری لوسەیلی قەتەر، لە رۆژی بەڕێوەچوونی نۆیەمین لووتکەی ساڵانەی سندووقەکانی سەروەری بۆ یەک هەسارە (OPSWF)، قسە بۆ رۆژنامەڤانان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات؛ 21ی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە:بێنوا تێسیێ/ پوول/ ئەی ئێف پی)

جیهان

ماکرۆن پێیوایە ترەمپ فەرەنسای خۆش ناوێت و قسەی ناڕاست لەسەر خۆپێشاندانەکان دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "فەرەنسای خۆش ناوێت"، هاوکات تۆمەتباری دەکات بەوەی زانیاری و لێدوانی ناڕاستی لەبارەی ئەو خۆپێشاندانانە داوە کە بەشێک لە شارەکانی فەرەنسایان گرتووەتەوە.

لە مانگی ئەیلوولەوە لە چەندین شاری فەرەنسا، قوتابیانی قۆناخی ئامادەیی بەهۆی زیادبوونی گرانی و خراپبوونی بارودۆخی قوتابخانەکان دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە. بەشێک لە خۆپێشاندانەکانیش تووندوتیژییان لێکەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس دەستگیرکراون.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا سەبارەت بە لێدوانەکانی کۆشکی سپی لەسەر بارودۆخی ئەو وڵاتە و ئەوەی ئایا ترەمپ فەرەنسای خۆش ناوێت، ماکرۆن گوتی: "باشە، دەبێت مرۆڤ دان بەوەدا بنێت. هەموو ئەو کەسانەی لەم کاتەدا بە خراپە باسی وڵاتەکەمان دەکەن، ئەو کەسانەن کە وڵاتەکەمانیان خۆش ناوێت."

سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی: "کەسانێک هەن بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە کۆمەڵە کۆچبەر و ئیسلامییەکان بەسەرماندا زاڵ بوون و وڵاتیان داگیرکردووە، ئەمەش بە تەواوی ناڕاستە." کاتێکیش پرسیاری لێکرا ئایا ئەمە ترەمپیش دەگرێتەوە، لە وەڵامدا گوتی: "ئەویش و ئەوانی دیکەش. دەزانن، لە کاتێکی وەک ئێستادا دەتوانیت ببینی کێ فەرەنسای خۆش دەوێت و کێ خۆشی ناوێت."

ترەمپ خۆپێشاندانەکانی فەرەنسای وەک کارتێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس بەکارهێناوە و هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر پارتی کۆماری بدۆڕێت، ئەمریکاش تووشی هەمان چارەنووسی فەرەنسا دەبێت. سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لەویلایەتی کانزاس گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت بزانن مەترسیی ئەم هەڵبژاردنە لە چیدایە، تەنیا سەیری ئەوە بکەن چی لە فەرەنسا روودەدات، نەتەوەیەک کە پێشتر مەزن بوو، ئێستا لەلایەن کۆچبەران، جیهادییەکان و ئەو کۆمۆنیستانەوە کە رقیان لە کرستیانەکانە، داگیر دەکرێت، تاڵان دەکرێت و بە تەواوی دەسووتێنرێت."

هەریەک لە ترەمپ و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پشتیوانیی خۆیان بۆ پارتی بەرەی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆن دەربڕیوە. ئەو پارتە راستڕۆ توندڕۆیە، بە سەرکردایەتیی ماری لوپێن ئیدارەکەی ماکرۆن بە سستی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان تۆمەتبار دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا جۆردان باردێلا، سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕۆی تووندڕۆ رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: "ئێمە باجی دەیان ساڵ لە نەرمینواندن لە بەرامبەر تاوان، لاوازیی دەسەڵات و بێچەککردنی ئەخلاقی، دەروونی و مادیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمان دەدەین."

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات
جیهان22-10-2026

شارەوانیی لیۆنی فەرەنسا بۆ رۆژی شەممە سەرجەم خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکات

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
جیهان22-10-2026

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟
جیهان22-10-2026

مارک کارنی سەردانی تورکیا دەکات بۆ پتەونکردنی پەیوەندییەکان؛ ئایا ترەمپ تووڕە دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە