Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئایۆوا گوتارێک پێشکێش دەکات

دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئایۆوا گوتارێک پێشکێش دەکات

جیهان

لە ئیلۆن مەسکەوە بۆ پارەی رەش؛ کێ پارە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا خەرج دەکات؟

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین
جیهان23-10-2026

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کۆبوونەوە
جیهان23-10-2026

سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کۆبوونەوە

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن
جیهان23-10-2026

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ


بەپێی شیکارییەکی داتاکانی کۆمیسیۆنی فیدراڵیی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمساڵی کۆنگرێس دەبێتە گرانترین هەڵبژاردنی نیوەخول لە مێژووی ئەمریکادا، کە تێیدا تەنیا 15 گەورەترین کۆمەکبەخش زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلاریان بۆ هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری خەرج کردووە.

 

مایکل بێکڵ، بەڕێوەبەر لە رێکخراوی (ئیشو وەن) بۆ داکۆکیکردن لە چاکسازیی پارە لە سیاسەتدا دەڵێ، "ئێمە لەسەر رێگاین بۆ ئەوەی گرانترین هەڵبژاردنی نیوەخول لە مێژووی ئەمریکادا تۆمار بکەین."

باڵادەستیی ملیاردێرەکانی تەکنەلۆژیا و کریپتۆ

لە نێو 15 گەورەترین کۆمەکبەخشدا، پێنجیان سەر بە کەرتی تەکنەلۆژیان، بەتایبەت لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد و دراوی دیجیتاڵی (کريپتۆ). بێکڵ پێی وایە ئەم سەرمایەدارانە دەیانەوێت ئەو سیاسەتڤانانە سەربخەن کە پشتگیریی کەمکردنەوەی رێکارە یاساییەکان لەسەر پیشەسازییەکانیان دەکەن.

 

ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هاوپەیمانی کۆمارییەکان، زیاتر لە 365 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە (کە 278 ملیۆن دۆلاری تەنیا لە دوای یەکی تەممووزەوە بووە)، ئەمەش وایکردووە ببێتە گەورەترین کۆمەکبەخش لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە دوای ساڵی 2010ـەوە. 

 

پارەکانی مەسک زۆرتر چوونەتە سندووقی لیژنەی سیاسیی راستڕۆکان و سندووقی سەرکردایەتیی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران، کە 158 ملیۆن دۆلاریان تەنیا بۆ پشتگیریکردنی کێن پاکستن، بەربژێری کۆمارییەکان لە تێکساس خەرج کردووە.

 

هەروەها وەبەرهێنەران مارک ئەندریسن و بێنجامین هۆرۆڤیتز زیاتر لە 113 ملیۆن دۆلاریان بەخشیوە بۆ لیژنەکانی پشتگیریکردنی ژیریی دەستکرد و دراوی دیجیتاڵی و کەمپینەکەی ترەمپ. 

 

کۆمپانیای دراوی دیجیتاڵیی (کۆینبەیس)ـیش نزیکەی 57 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە و کۆمپانیای (ریپڵ لابز)ـیش لەگەڵ کریس لارسنی هاودامەزرێنەری 68 ملیۆن دۆلاریان داوەتە لیژنەکانی پشتیوانیکردنی دراوی دیجیتاڵی.

هەڕەشەی 'پارەی رەش' لەسەر دیموکراسی

یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەم هەڵبژاردنە، بوونی چوار رێکخراوی قازانجنەویستی نەناسراوە لەنێو 15 گەورەترین کۆمەکبەخشەکاندا، کە بەگرووپەکانی "پارەی رەش" ناسراون. ئەم گرووپانە بەپێی یاسا ناچار نین ناوی کۆمەکبەخشەکانیان ئاشکرا بکەن.

 

شانا پۆرتس، راوێژکاری باڵای یاسایی لە سەنتەری یاسایی هەڵمەتەکان، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و گوتی، "خەرجکردنی پارەی رەش ساڵ لە دوای ساڵ زیاد دەکات و رەوتێکی نیگەرانکەرە، چونکە دەنگدەران مافی خۆیانە بزانن کێ پارە بۆ ئەو ریکلامانە خەرج دەکات کە دەیانبینن." 

 

رێکخراوی (وەن نەیشن)ـی کۆمارییەکان 138 ملیۆن دۆلار و گرووپی (ئەمێریکا ئەکشن نێتۆرک)ـش 64 ملیۆن دۆلاری بۆ کەمپینی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران خەرج کردووە. لە بەرامبەردا، دوو رێکخراوی دیموکراتەکانیش بە ناوەکانی (هاوس ماجۆرتی فۆڕۆرد) و (ماجۆرتی فۆڕۆرد) بە یەکەوە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاریان بۆ پشتگیریکردنی بەربژێرە دیموکراتەکان تەرخان کردووە.

لە پاڵ ئەم هێزە نوێیانەدا، کۆمەکبەخشە نەریتییەکانیش بەردەوامن؛ وەک ملیاردێر ریچارد ئولهین کە 135 ملیۆن دۆلاری بە کۆمارییەکان داوە و مریەم ئەدێلسۆنی سەرمایەداری ئیسرائیلی-ئەمریکیش 67 ملیۆن دۆلاری بە لیژنە جیاوازەکانی کۆمارییەکان بەخشیوە. لە بەرامبەردا، جۆرج سۆرۆس لانیکەم 102 ملیۆن دۆلار و مایکڵ بلوومبێرگ 52.6 ملیۆن دۆلاریان بۆ پشتیوانی لە دیموکراتەکان خەرج کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین
جیهان23-10-2026

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کۆبوونەوە
جیهان23-10-2026

سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کۆبوونەوە

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن
جیهان23-10-2026

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە