Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کۆبوونەوە

ئاڵا شاڵی

ئاڵا شاڵی

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. لە رۆژی 13ی ئایاری 2013 دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
رووماڵی گرنگترین رووداوەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپای كردووە. لێدوان و ساوندبیتی تایبەتی لە چەندین سەرۆك و بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان وەرگرتوون. حەزی لە كارە و بە دڵگەرمییەكی زۆرەوە كار دەكات.

ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوای هێرشەکەی خەلیل؛ نەتەنیاهوو گەمارۆی تەواوەتیی سەر کەرتی رۆژئاوای راگەیاند
جیهان23-10-2026

دوای هێرشەکەی خەلیل؛ نەتەنیاهوو گەمارۆی تەواوەتیی سەر کەرتی رۆژئاوای راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین
جیهان23-10-2026

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن
جیهان23-10-2026

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا ئەڵمانیا رووبەڕووی قەیرانی سیاسی و ئابووری بووەتەوە، 16 سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەو وڵاتە لە بەرلین کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هاوبەشەکان، لەوانە هەڵاوسان، ئاسایش و بەرزبوونەوەی نرخی وزە.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، مەترسیی بەهێزبوونی پارتی راستڕۆی توندڕەوی "ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا" (AfD) بوو، بەتایبەت لە هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

گۆردۆن شنیدەر، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی راینلاند ڤاڵس، لەوبارەیەوە گوتی، "زیادبوونی دەنگەکانی پارتی (AfD) جێگەی نیگەرانییە، بەڵام ئێمە لە هەرێمەکاندا بە کارکردنی هاوبەش، سەقامگیریی دەوڵەت دەپارێزین."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانەکان جەختیان لە رووبەڕووبوونەوەی توندڕۆی و تیرۆر کردەوە. ئۆلاف لیس، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی نیدەرساکسن، رایگەیاند، "دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر رووبەڕووی دابینکردنی دارایی بۆ پێکهاتە توندڕۆ و تیرۆریستییەکان ببینەوە."

ناوبراو هەروەها داوای ناردنەوەی خێراتری تاوانباران و کەسە مەترسیدارەکانی کرد، بەتایبەت بۆ ئەفغانستان و سووریا و گوتی، "ئەمە بابەتێکی روون و ئاشکرایە."

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا، هەرێمەکان داوایان لە حکومەتی فیدراڵی کرد بەپەلە باجی سەر وزە کەم بکاتەوە بۆ سووککردنی بارگرانیی سەر هاووڵاتییان و کارگەکان. هاوکات جەخت لە گرنگیی تەرخانکردنی بودجە بۆ گەشەپێدانی بەندەرەکان و کەرتی دەرمان کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوای هێرشەکەی خەلیل؛ نەتەنیاهوو گەمارۆی تەواوەتیی سەر کەرتی رۆژئاوای راگەیاند
جیهان23-10-2026

دوای هێرشەکەی خەلیل؛ نەتەنیاهوو گەمارۆی تەواوەتیی سەر کەرتی رۆژئاوای راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین
جیهان23-10-2026

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانەکان رێ لە تووندوتیژی بگرین

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن
جیهان23-10-2026

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە