Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ

جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ

جیهان

کتێبێکی نوێ: مۆبایلی کوشنەر هاککراوە و دەرکەوتووە ملیۆنان دۆلاری لە کەنداو وەرگرتووە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە
جیهان24-10-2026

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی زانیارییەکانی کتێبێکی نوێ، دەزگای هەواڵگریی هۆڵەندا مۆبایلەکەی جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ و راوێژکاری پێشووی کۆشکی سپیی هاککردووە و چاودێریی پەیوەندییەکانی کردووە بە هەژمارێکی بانکییەوە لە ئیمارات، کە نزیکەی 750 ملیۆن دۆلاری لەلایەن سەرچاوەکانی سعودیە و ئیماراتەوە بۆ نێردراوە. بەڵام پارێزەرانی کۆشنەر سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.

ئەم زانیارییانە لە کتێبی (شازادەکان و دزەکان: پیلانە نهێنییەکەی جارید کوشنەر و محەممەد بن زاید بۆ داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) لە نووسینی رۆژنامەڤانی بنکۆڵکار، ماتیو کۆڵ، بڵاوکراونەتەوە.

لەو بەشەی کتێبەکەدا کە لە گۆڤاری (ڤانیتی فێر) بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەو پارانەی کەنداو بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنە دیپلۆماسییە ئاشکرانەکراوەکانی قۆناخی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ بەکارهێندراون.

هاککردنی مۆبایلەکەی لەلایەن هۆڵەنداوە

نووسەری کتێبەکە دەڵێت، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی بەرگریی هۆڵەندا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017ـدا، دوای ئەوەی سیخوڕێکی رووسییان لەخشتە بردووە، چەند وێنەیەکی شاشەی مۆبایلی جارید کوشنەریان لەنێو سێرڤەرێکی هەواڵگریی سەربازیی رووسیادا دۆزیوەتەوە.

دواتر لە سەرەتای ساڵی 2018ـدا، پسپۆڕانی هۆڵەندی توانیویانە سوود لە کەلێنێکی ئەمنیی مۆبایلەکەی کوشنەر وەربگرن کە رێگەی پێداون هەر کاتێک کوشنەر مۆبایلەکەی بەکارهێنابێت، راستەوخۆ شاشەکەی ببینن و وێنەی بگرن، هەرچەندە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوەتیی مۆبایلەکە بکەن.

لەم چاودێریکردنەدا دەرکەوتووە کە کوشنەر چووەتە نێو هەژمارێکی بانکی لە ئیمارات کە سەدان ملیۆن دۆلاری تێدایە و پارەکانیش لە رێگەی بانکێکی ئازەربایجانەوە گواستراونەتەوە. 

بەپێی سەرچاوەکان، کوشنەر لەو هەژمارەوە پارەی بۆ چەندین کەس ناردووە، لەنێویاندا سەرکردەیەکی چەکدار، بەکرێگیراوێک و بکوژێک، بەڵام بڕی پارەکە و ناسنامەی کەسەکان ئاشکرا نەکراون. 

سندووقی 750 ملیۆن دۆلاریی کەنداو

کتێبەکە ئاشکرای دەکات کە ئەم هەژمارە بانکییە لە ئیمارات (کە بەناوی ئەلفا ناسراوە) سەر بە دەزگایەکی حکومییە بە ناوی (دامەزراوەی نیشتمانیی ئیمارات) لە (بانکی ئەبووزەبی). 

لە ساڵی 2017ـەوە سەرچاوەکانی سعودیە و ئیمارات نزیکەی 750 ملیۆن دۆلاریان خستووەتە نێو ئەم هەژمارەوە. کوشنەر خاوەنی هەژمارەکە نەبووە، بەڵکو تەنیا دەسەڵاتی واژۆکردن و مامەڵەکردنی بە پارەکانەوە هەبووە.

بەگوێرەی کتێبەکە، کوشنەر و محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، پێکەوە سەرپەرشتیی بەشێک لەو پارەیان کردووە بۆ پێشخستنی ئامانجە دیپلۆماسییەکانی ناوچەکە، لەوانەش رێککەوتنی ئیسرائیل-فەلەستین و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی. 

گواستنەوەی پارەکانیش بەناو ئازەربایجاندا تەنیا بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی پارەکانی کەنداو بووە. 

لە بەرامبەر ئەم تۆمەتانەدا، پارێزەری کوشنەر رەتیکردەوە کە بریکارەکەی هیچ زانیاری یان پەیوەندییەکی بەو دامەزراوەیە، بەڕێوەبەرەکەی یان هەر هەژمارێکی بانکییەوە لە ئیمارات هەبێت.

گواستنەوەی ملیارێک دۆلار بۆ ئیسرائیل

لەلایەکی دیکەوە، کتێبەکە ئاماژە بەوە ئەوە دەکات کە محەممەد بن زاید تاوەکو بەهاری ساڵی 2018، نزیکەی یەک ملیار دۆلاری لە رێگەی ئازەربایجانەوە گواستووەتەوە بۆ هەژمارێکی بانکیی ناوەندیی ئیسرائیل، کە ئامانج لێی سوودمەندبوونی کوشنەر بووە.

هەرچەندە ئامانجی کۆتایی ئەم پارەیە روون نییە، بەڵام دەگوترێت بەشێکی پارەکە دواتر رەوانەی قوبرس کراوە. هەروەها دەیڤد فریدمان، باڵیۆزی ئەوکاتی ئەمریکا لە ئیسرائیل تۆمەتبار کراوە کە نامە و پەیامی لە نێوان کوشنەر و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئەو هەژمارە گۆڕیوەتەوە.

فریدمان گوتی، "ئەم تۆمەتانە 100% درۆن." هاوکات پارێزەرەکەی کوشنەریش رەتیکردەوە هیچ هەژمارێکی لەو شێوەیە لە ئیسرائیل هەبێت.

نووسەری کتێبەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە چوار بەرپرسی باڵای ئیدارەی ترەمپ هیچ زانیارییەکیان نەبووە لەسەر ئەوەی ترەمپ مۆڵەتی بە کۆشنەر دابێت بۆ بەکارهێنانی هەژماری بانکیی حکومەتێکی بیانی.

بابەتی پەیوەندیدار

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە
جیهان24-10-2026

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە