Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە

مەهدی فەرەج

مەهدی فەرەج

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

‏‎لە چوارچێوەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و بڵاوکردنەوەی زمان و کولتووری کوردی لەسەر ئاستی جیهان، شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە سەرۆکایەتی پ. د. کامەران یونس ئەمین، سەرۆکی زانکۆ بە سەردانێکی فەرمی هاتوونەتە بەیژینگی پایتەختی چین و بەشدارییان لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و بە تایبەتیش کردنەوەی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەیژینگ کرد.
‏‎
‏‎سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی بەشی كوردى لە زانکۆکەدا كرد و پیرۆزبایی خۆی و هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆکایەتی زانکۆ و دڵنیایی پاڵپشتی تەواوی ئەکادیمی و لۆجیستی لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند.

بنەمای کاری هەردوولاش لە رێگەی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان پ.د. کامەران یونس و د. زاو جانک، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بەیژینگ جەختی لێکرایەوە.

لێکتێگەیشتنە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆدەگرێ:

-  پاڵپشتی ئەکادیمی: زانکۆی سەلاحەدین مامۆستای شارەزای زمانی کوردی دەنێرێ بۆ چین تاوەکو بۆ سیمستەرێک یان چەند بابەتێک وانە بڵێنەوە.
-  پاڵپشتی لۆجیستی: دابینکردن و ناردنی سەرچاوە و پەرتووکی کوردی بۆ کتێبخانەی بەشی کوردی لە زانکۆی بەیژینگ.
-  ئاڵوگۆڕی خوێندکاران: رەخساندنی زەوینە بۆ چوونی خوێندکارانی چینی بۆ هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی راهێنانی پراکتیکی لە زمان و فەرهەنگی کوردیدا.

پیشتر سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لەو زانکۆیە سەردانی زانکۆی سەلاحەدینی کردبوو و بۆ 4 مانگ لە هەولێر مایەوە، کە تێیدا بەشداری لە خولی ئەکادیمی زمانی کوردی و چالاکییەکانی زانکۆدا کردبوو.

زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بەشی زمانی چینی کردووەتەوە کە ئێستا خوێندکار و دەرچوویشی هەیە. 
‏‎
پێگە و گرنگی "زانکۆی بەیژینگ بۆ توێژینەوە بیانییەکان"

ئەم ناوەندە ئەکادیمییە یەکێکە لە ناودارترین و گەورەترین زانکۆکانی چین و جیهان، بەم تایبەتمەندییانە دەناسرێتەوە:

ریزبەندیی جیهانی (Rankings):

* بەپێی پلاتفۆرمی شانگەهای  (ARWU)، لە نێوان نزیکەی 3,000 زانکۆی چیندا پلەی یەکەمی هەیە لە گرنگیدان بە زمان.
* بەپێی پلاتفۆرمی QS ی نێودەوڵەتی، لە بواری پسپۆڕیی خۆیدا پلەی 18ەیەمی جیهانی هەیە.
* لانکەی دیپلۆماتان: زیاتر لە سێ هەزار دەرچووی ئەم زانکۆیە لە کۆنسووڵخانە و باڵیۆزخانەکانی کۆماری میللی چیندا کاریان کردووە، بۆیە بە "لانکەی دیپلۆماتکاران" ناسراوە.
* پەیوەندی نێودەوڵەتی: گرێبەست و هاوبەشی ئەکادیمی لەگەڵ 300 زانکۆی دیاری جیهان هەیە، لەوانە: کەیمبرج (بەریتانیا)، شیکاگۆ (ئەمریکا)،  تۆکیۆ (ژاپۆن)، لەگەڵ چەندین زانکۆی ئوسترالیا و ئەورووپا.

* لەم زانکۆیەدا 101 زمان دەخوێندرێن.
* بەشی زمانی کوردی دەبێتە یەکەم بەشی زمانی کوردی لە تەواوی کۆماری میللی چیندا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنە بیانییەکان.

* سیستمی خوێندنەکە 4 ساڵیە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە دەرچووان دەبەخشێت.
* ئێستا 11 قوتابی چینی وەک یەکەم قۆناخ لەم بەشەدا دەستیان بە خوێندن کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە