رووداو دیجیتاڵ
پارتی ریفۆرمخوازی دەنگی ئێرانییەکان، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەکو سێیەمین رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگرەوەی عەلی خامنەیی رادەگەیێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئاداری 2026، پارتی دەنگی ئێرانییەکان، کە پارتێکی سەر بە بەرەی ریفۆرمخوازە لە ئێران، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی وڵاتەکە دەربڕی.
لە راگەیێندراوی ئەو پارتە ریفۆرمخوازەدا هاتووە، "هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی بە دەنگێکی یەکلاکەرەوەی ئەنجوومەنی شاڕەزایانی رێبەری وەکو رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشانیدا کە بە توانا دەستوورییەکان، هیچ بنبەستێک لە درێژەدان بە هەوراو و نشێوەکانی وڵاتدا لە ئارادا نییە."
پارتەکە هەروەها دەڵێت، "بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەکو رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی، ئێران بە ئیرادە و خۆڕاگری و چەسپاوییەوە دەمێنێتەوە. رێگەی بەردەم ئێرانییەکان روون و هیوابەخشە."



