Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

ژنێک لە حاجی ئۆمەران لە سەر تاشەبەردێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

17-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار17-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو - دیجیتاڵ

ژنێکی تەمەن 52 ساڵ لە کوێستانی کۆدۆ لە سنووری حاجی ئۆمەران، لەکاتی گەشت و سەیراندا لەسەر تاشەبەردێکی گەورە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا. بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان دەڵێت، ژنەکە بۆ مەبەستی وێنەگرتن چووەتە سەر بەردەکە و دوای کەوتنەخوارەوەی، شوێنەواری برینی گەورە بە سەریەوە بووە.

ژنەکە ناوی (سوورم باپیر)ە و نیشتەجێی گەڕەکی بەختیارییە لە شاری سۆران. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش چووبوونە کوێستانی کۆدۆ، بەڵام گەشتەکەیان گۆڕا بۆ کۆست.

دکتۆر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کاتەی ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی چۆمان، گیانی لەدەستدابوو. شوێنەواری برینی قووڵ و گەورە بە سەریەوە دیار بوو، کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تاشەبەردەکان دروستببوو."

بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان ئاماژەی بەوەش کرد کە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کراوە تاوەکو لێکۆڵینەوەی وردتر لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بکرێت.

ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاویندا، گەشتیارێکی زۆر روو لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەردەوام هۆشداری دەدەنە هاونیشتمانییان لە کاتی سەرکەوتن بۆ شوێنە بەرز و مەترسیدارەکان وریای پاراستنی گیانی خۆیان بن تاوەکو گەشتەکانیان بە سەلامەتی کۆتایی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە