Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەرمی یەکێک لە قوربانییانی لافاوەکەی سەڵماس.

تەرمی یەکێک لە قوربانییانی لافاوەکەی سەڵماس.

کوردستان

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە
کوردستان23-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە

گەنجێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کورتەفیلمدا لە تاران خەڵات کرا
کوردستان23-10-2026

گەنجێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کورتەفیلمدا لە تاران خەڵات کرا

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای ورمێ دەڵێت، تیمەکانیان دوای هەوڵێکتی زۆر، تەرمی یەکێک لە بێسەروشوێنبووانی لافاوەکەی سەلماسیان دۆزیوەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە سێ کەس.


ئەمڕۆ هەینی، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە لافاوەکەی سەڵماس رایگەیاند، دوای 14 کاژێر گەڕان، تیمەکانیان تەرمی کەسێکی دیکەیان دۆزیوەتەوە.

بەگوتەی حەمید مەحبووبی، تەرمی قوربانییەکە لە نزیک گوندی کانیانی سەر بە شارەکە و هەشت کیلۆمەتر دوورتر لەو شوێنەی کە دوایین جار لێی بینراوە، دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە ئەوەشی خستەڕوو، بە دۆزینەوەی تەرمەکە، ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدراوان گەیشتووەتە سێ کەس.

هاوکات کەسێکی دیکە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە. حەمید مەحبووبی دەڵێت: ''بە هەموو توانا و کەرەستەی بەردەست، گەڕان بەدوایدا بەردەوام دەبێت''.

شەوی پێنجشەممە، 22ی تشرینی 2026، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و تەرزە ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە پێنج گوندی سەر بە شاری سەڵماس، رێگەی سەرەکیی نێوان سەڵماس و خۆی و گوندێکی سەر بە شاری ماکۆ لە باکووری پارێزگای ورمێ لافاو دروستبوو.

جیا لە گیانلەدەستدانی سێ کەس و بێسەروشوێنبوونی کەسێک، ئاو چووەتە نێو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان و زیانێکی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە.


بابەتی پەیوەندیدار

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە
کوردستان23-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە

گەنجێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کورتەفیلمدا لە تاران خەڵات کرا
کوردستان23-10-2026

گەنجێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کورتەفیلمدا لە تاران خەڵات کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە