Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی فڵای ئەربیل لە ئاسمان

فڕۆکەیەکی فڵای ئەربیل لە ئاسمان

کوردستان

ئاسمان کراوەیە؛ گەشتەکان لە کوردستانەوە بۆ جیهان بەردەوامن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای هێرشەکان بە درۆن  و مووشەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام فڕۆکەخانەکان کراوەن و گەشتەکان بەردەوامن.


لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای ئەربیل، شەممە 18-7-2026  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەشتەکانیان بەردەوامن، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتی ترابزۆن لە تورکیا، کۆپنهاگن لە دانیمارک، شتوتگارت و دۆسڵدۆرف لە ئەڵمانیایان هەیە، بەشێک لە گەشتەکان کراون و ئەوانی دیکەش لە کاتی خۆیاندا دەکرێن،

مەموندی گوتی: "تاوەکو ئێستا هەموو گەشتەکانی فڵای ئەربیل بۆ وڵاتانی جیهان وەکو دیاریکراون دەکرێن و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە".

بەگوێرەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی دوو گەشتی عەممان و ئیستەنبووڵ لەلایەن هێڵە فڕۆکەوانییەکانی ئەو دوو وڵاتەوە، گەشتەکانی دیکەی فڕۆکەخانەکە بەردەوامن و کاژێر 08:40ـی بەیانی ئەمڕۆ گەشتێکی هێڵی ئاسمانیی عێراق بەڕێکەوتووە بۆ ئیستەنبووڵ.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، چەند گەشتێک بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە هەڵوەشاونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمانی فڕۆکەخانەکە کراوەیە و چەند گەشتێک لەکاتی خۆیدا کراون.

بەگوێرەی فڕۆکەی نێودەوڵەتی هەولێر، کاژێر 02:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە لەندەنەوە گەیشتووەتە فڕۆکەخانە، هەروەها کاژێر 05:52 فڕۆکەیەک لە ئەڵمانیا و فڕۆکەیەکیش لە کاژێر 06:12 لە قاهیرەوە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکە.

دوایین فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە گەیشتبێت، فڕۆکەیەک بووە لە شاریقەوە لە ئیمارات لە کاژێر 11:23ـی پێش نیوەڕۆ گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. فڕۆکەخانەکە رایگەیاندووە، گەشتەکان بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە