Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

لە حەویجە شەڕی دوو بنەماڵە لەسەر زەوی هەشت برینداری لێکەوتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای حەویجەی باشووری کەرکووک، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی زەوی و زارەوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا؛ لە ئەنجامدا 8 کەس بریندار بوون و پۆلیسیش سەرجەم بەشداربووانی شەڕەکەی دەستگیر کرد.

عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: شەڕەکە کاژێر 11:50ـی شەوی رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی 'نەکار' و گوندی 'محەممەد رەمەزان'ـی سەر بە قەزای حەویجە روویداوە.

سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی: کێشەکە پەیوەندی بە زەوی و زارەوە هەبووە و لایەنێکیان زەوییەکی کشتوکاڵیی لایەنەکەی دیکە سووتاندووە، هەرچەندە زەوییەکە هیچ بەروبوومێکی تێدا نەبووە، بەڵام بووەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕەکە.

بە گوتەی عامر شوانی، لەو شەڕەدا "دار و بۆری ئاسن" بەکارهاتووە و زۆربەی بریندارەکان لە سەریان دراوە. ئەو 8 کەسەی کە لە شەڕەکەدا بریندار بوون و دواتر دەستگیرکراون، تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 68 ساڵدایە.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ماحوز گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە