Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا

پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا

کوردستان

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا 'سوپاس'ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پشتگیری لە ئەرکەکەی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.


ئەمڕۆ سێشەممە، 21-07-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينی پێشكه‌ش به‌ بەڕێز برێم کرد بۆ خزمه‌ت و رۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييه‌كان و دۆستايه‌تيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، برێم "خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌ى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكه‌شيان كردووه‌".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جەختكردنه‌وه‌ له‌ خواستی دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە