Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نزیکەی 200 دۆنم دارستان لە شاخی گۆیژە سووتا

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە نزیکەی 200 دۆنم دارستانی دەستکردی چیاکە سوتا، قایمقامی سلێمانیش رایدەگەیێنێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکەن.


کاژێر 11:45ـی شەوی سێشەممە، 21-05-2024، ئاگرێکی گەورە لە شاخی گۆیژە کەوتەوە. دوای نزیکەی سێ کاژێر لە هەوڵی بێپچڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشان، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.

فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "دوای سێ کاژێر ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا. تیمەکان زۆر هیلاک بوون و زیانی زۆرمان بەرکەوتووە. هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هۆکاری ئاگرەکە بزانین و لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێدەکەین."

نزیکەی 200 دۆنم دارستانی دەستکرد کە پێکهاتبوون لە سەدان دار سنۆبەر، چوالە و بەڕوو سوتاون. ئەو دارانە ساڵانێکی زۆر بوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانییەوە چاودێری دەکران بۆ ئەوەی سیمایەکی سەوز بە شارەکە ببەخشن.

لە کاتی رووداوەکەدا، جگە لە تیمە فریاگوزارییەکان، دەیان گەنج و خۆبەخشی شاری سلێمانی خۆیان گەیاندە نێو جەرگەی ئاگرەکە بۆ هاوکاریکردنی تیمەکان.

ئاواتی جێڕنی، یەکێک لەو خۆبەخشانەی بەشداریی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کردووە، بە رووداوی گوت: "کە بینیم لە ماڵەوە ئاگرەکە دیارە، خۆم پێنەگیرا و یەکسەر هاتم، کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین."

هادی ئاغا ماشەڵڵا، خۆبەخشێکی دیکە بوو بە جۆش و خرۆشەوە هاوشانی تیمەکان کاری دەکرد و گوتی: "وادەزانم دڵی منە دەسوتێت، بۆیە بێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە چیم لێ دێت، هاتم بۆ کوژاندنەوەی."

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، دەنگۆی جیاواز بڵاوکراوەتەوە. ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو سنوورە و ئاگرەکە بەو هۆیەوە بووە.

بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی ئەو بانگەشانە رەتدەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە. قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، هەرکەس و لایەنێک لەپشت رووداوەکەوە بێت، رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.

محەممەد سەعید، هاونیشتمانییەکی خانەنشین بە خەمبارییەوە سەیری دارە سوتاوەکانی دەکرد، بە رووداوی گوت: "نزیکەی 200 دۆنم زەوی سوتاوە، دار سنۆبەر و هەموو شتێکی تێدا بوو، بەداخەوە هیچی نەماوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە