Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گوتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ رووداو: کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەپارێزین

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق جەخت لە پاراستنی کۆمپانیا نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، کارەکانیان بەشێکی گرنگە لە ئابووریی وڵات. گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، سەرۆکوەزیران هەموو دڵنیاییەکی پێداون بۆ ئەوەی بە رێکوپێکی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

رۆژی چوارشەممە 22-7-2026 لە وەڵامی پرسیارێکی زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆمپانیا نەوتی و گازییانەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە کارەکانیان راگرتووە، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو کۆمپانیایانە کردووە و هەموو دڵنیاییەکی پێداون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان."

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پرسە لای بەغدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە وەک ئەو دەڵێت: "داهاتی بەدەستهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی راستەوخۆ دەکات لە دابینکردنی مووچەی دەوڵەتدا، بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان."
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، کۆمپانیای "دانە گاز" و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی نەوتی بەهۆی هێرشە درۆنییەکان و وەک "رێکاری خۆپارێزی" کارەکانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەند ناوچەیەکی دیکە راگرتووە.

وەک حەیدەر عەبوودی باسی دەکات، بەغدا دەیەوێت ئەو کۆمپانیایانە دڵنیا بکاتەوە کە ژینگەی کارکردنیان پارێزراو دەبێت، چونکە راوەستانیان کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و داهاتی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

لە جەنگی 40 رۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێران، گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەند جارێک بە درۆن هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆیەوە زۆربەی کۆمپانیاکان بەرهەمهێنانیان راگرت.

ئەمجارەش کە شەڕەکە دەستیپێکردووەتەوە، هەرچەندە کۆمپانیاکان بەدوورن لە هێرشکردنە سەریان، بەڵام زۆربەیان وەکو رێکارێکی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی کارمەندەکانیان، کارەکانیان راگرتووە، لەوانەش کۆمپانیای دانە گاز، کەی ئێچ ئێن و شاماران، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

دەقی پرسیارەکەی رووداو و وەڵامەکەی حەیدەر عەبوودی

زیاد ئیسماعیل، پرسیارێکم هەیە لەبارەی کۆمپانیا نەوتی و گازییەکان لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان بەهۆی هێرشی درۆنی کارەکانیان راگرتووە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق یان دڵنیایی چییە لە حکومەتەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کار لە هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە کاریگەری لەسەر داهاتی عێراق و بەرهەمهێنانی کارەبا هەبووە، حکومەتی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکات بۆ دڵنیایی کۆمپانیاکان ؟ 

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق: پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەو کۆمپانیا نەوتییانە کرد لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، هەموو دڵنیاییەکی پێدان بۆ ئەوەی بە رێکوپێکی بگەڕێنەوە سەر کار، چونکە داهاتی بەدەستهاتوو لە هەرێمی کوردستان بێگومان ئاسانکاری دەکات بەشێوەی ئەرێنی لە دابینکردنی مووچەی دەوڵەت بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان، روونە بۆ هەمووان ئەو پرسە لای حکومەتی عێراق گرنگە، هەروەها پەیوەستیشە بە ئاڵنگارییەکان و دۆخی ناوچەکە، بەڵام بە هەموو شێوەیەک، حکومەتی عێراق بەجۆرێک لە پاراستنی ئەو کۆمپانیایانە و بەردەوامی کارکردنیان دەڕوانێت کە بەشێکن لە رێچکەی ئابووریی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە