Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

بارەگای کۆمەڵە لە دۆڵی ئالانە مووشەکباران کرا و حەوت پێشمەرگە بریندار بوون

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە مووشەک کرایە ئامانج. ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەش رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشەکەوە حەوت پێشمەرگە بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.

ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 18:50ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-07-2026، بە مووشەکێک هێرش کراوەتە سەر بارەگای حیزبەکەیان لە دۆڵی ئالانە.

سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی گوتی: "حەوت پێشمەرگە بریندار بوون. برینی بەشێک لە پێشمەرگەکان سەختە".

بە گوتەی ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی ئەمجەد ئەو مووشەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهێندراوە لە جۆری «خەیبەری کەرار» بووە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە لە 28ی شوبات بە زیاتر لە 94 مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپ و بارەگاکانیان.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی هێرشی مووشەکی بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. رۆژی 17-07-2026، ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی.

بەهۆی هێرشەکەی زڕگوێزەڵەوە، تاوەکو ئێستا 10 پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە؛ دوایین قوربانییان پێشمەرگەیەک بوو کە رۆژی 21ی تەممووز بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە