Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارەگایەکی پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵات

بارەگایەکی پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵات

کوردستان

حدکا هەواڵی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە دۆڵی ئاڵانە رەت دەکاتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە باسی تێکهەڵچوونی نێوخۆیی لە نێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەدا دەکەن و رایدەگەیێنێت، هیچ جۆرە ئاڵۆزییەک رووی نەداوە.

ناوەندی ئیداریی حیزبەکە لە راگەیێندراوێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە تێکهەڵچوون لە دۆڵی ئاڵانە و برینداربوونی پێشمەرگەیەک دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

حدکا دەڵێ، "نە ئێستا و نە لە رابردوودا، هیچ جۆرە ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونێک لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتدا رووی نەداوە و ئەم هەواڵە راست نییە."

هەر ئەمشەو، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش، تەقەکردنی "جاسووسێک"ی لە پێشمەرگەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێ‌ بەڵگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا گوتراوە گوایە جاسووسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردووە و برینداری کردوون و دواتر هەڵاتووە، بە روونی رایدەگەیێنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی راستیان نییە و بە تەواوی درۆ و بێ‌ بەڵگەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاماژە بە کوژرانی ئەندامێکی باڵای حیزبەکە کرابوو، بەڵام کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رەتی دەکاتەوە، ئەندامێک لە رێبەرایەتی تێرۆر کرابێ.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە