Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان، بەهۆی نزمی کوالێتی وێنەکەیەوە بە ژیری دەستکرد کوالێتی بەرز کراوەتەوە

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان، بەهۆی نزمی کوالێتی وێنەکەیەوە بە ژیری دەستکرد کوالێتی بەرز کراوەتەوە

کوردستان

سێ کەس لە سنە لە ئاودا خنکان

هانا محەممەد

هانا محەممەد

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی جیاوازدا لە چەمی نسارە لە سنووری شاری دیواندەرە و ئاوی گەرمی باباگوڕگوڕ لە سنووری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە، سێ کەس خنکان. لە رووداوەکەی باباگوڕگوڕدا پیاوێک دوای ئەوەی دوو منداڵی لە خنکان رزگارکرد، خۆی لەنێو ئاوەکەدا خنکا.

خنکانی دوو گەشتیار لە چەمی نسارەی دیواندەرە

رۆژی هەینی، 24ـی تەممووزی 2026، ناسیح محەممەدخانی، قایمقامی دیواندەرە، رایگەیاند، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری تیکابی پارێزگای ورمێ، کە بۆ گەشت و سەردان هاتبوونە دیواندەرە، لە ئاوی نسارە خنکان.

بەگوتەی قایمقامی دیواندەرە، دوو هاونیشتمانییەکە بە ناوەکانی محەممەد ئەڵڵامورادی (52 ساڵ) و عیسا جەعفەری (55 ساڵ) مەلەیان نەزانیوە و لە ئاوەکەدا خنکاون.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری گوندی نسارە روویداوە.

خنکانی هاونیشتمانییەک لە باباگوڕگوڕ

لە رووداوێکی دیکەدا لە ناوچەی ئاوی گەرمی (باباگوڕگوڕ) لە شاری قوروە، هاونیشتمانییەک بە ناوی قوربان رەزایی، خەڵکی شارەکە، خنکا، ئەوەش دوای ئەوەی دوو منداڵی لە خنکان رزگار کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دوو منداڵی خەڵکی شاری سونقوڕی پارێزگای کرماشان کە لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ گەشت، چووبوونە باباگوڕگوڕ و قوربان رەزایی بەمەبەستی رزگارکردنی منداڵەکان، چووەتە نێو ئاوەکە و پاش رزگارکردنیان، خۆی گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو 888 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاودا خنکابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە