Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

کوردستان

خزمەتگوزاری بە شێوەزاری زازاکی لە شارەوانیی ئامەد دەستی پێکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

گەورە شارەوانیی ئامەد خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بەرفراوانتر کرد و لە ناوەندی پەیوەندییەکان و هێڵی گەرمی شارەوانیدا دەستی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوەزاری زازاکی کرد.

ناوەندی پەیوەندییەکان و هێڵی گەرمی شارەوانی کە بە ALO 153 ناسراوە و سەر بە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی گەورەشارەوانیی ئامەدە، دوای زمانەکانی تورکی و شێوەزاری کرمانجی، شێوەزاری زازاکیشی بۆ خزمەتگوزارییەکان زیادکرد.

بەم جۆرە ئەو هاونیشتمانییانەی بە زازاکی قسە دەکەن، دەتوانن بە شێوەزاری خۆیان داواکاری، پێشنیاز و سکاڵاکانیان بگەیێننە شارەوانی.

ئەهڤەلات تورهاڵی، بەرپرسی ناوەندی پشتیوانیی هێڵی گەرمی شارەوانی رایگەیاند، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە چەند زمان و شێوەزارێک لە ناوەندەکەدا لەسەر داوای هاونیشتمانییان فراوانتر کراوە.

تورهاڵی ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک لە ساڵی 2024 دەستبەکاربوون، تەنیا خزمەتگوزاری بە زمانی تورکی هەبوو و هاونیشتمانییان لەکاتی پەیوەندیکردن بەهۆی زمانەوە تووشی ئاستەنگ دەبوون، هەربۆیە لە ئایاری 2025 دەستیان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوەزاری کرمانجی کرد و لە ماوەیەکی کورتدا پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

تورهاڵی ئاماژەی بەوەش دا کە لە قۆناخی یەکەمدا بە 9 کارمەند دەستیان بە خزمەتگوزاریی کوردی کرد و ئەمڕۆ 19 کارمەند لەو بەشەدا کاردەکەن؛ هەروەها خزمەتگوزارییش بە زازاکی لەلایەن 9 کارمەندەوە بەڕێوەدەبردرێت.

ئەم هەنگاوەی گەورە شارەوانیی ئامەد درێژەپێدەری هەوڵەکانی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتی بە زمانی دایک، بەتایبەتی زمانی کوردی.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە