Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کەسەکە لەگەڵ ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە

وێنەی کەسەکە لەگەڵ ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە

کوردستان

پۆلیسی کەرکووک: پیاوێک هاوژینەکەی کوشتووە و خستوویەتە ئەستۆی منداڵە 7 ساڵانەکەی

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس



رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کەرکووک راستیی رووداوێکی کوشتنی لە ناحیەی قەرەهەنجیر ئاشکرا کرد، کە تێیدا پیاوێک دوای کوشتنی هاوژینەکەی، ویستبووی تاوانەکە بخاتە ئەستۆی منداڵە حەوت ساڵانەکەی بۆ ئەوەی لە سزای یاسایی رزگاری بێت.


رۆژی شەممە، 25ـی تەممووزی 2026، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مەفرەزەکانمان توانییان سەرەداوی تاوانێکی کوشتنی گوماناوی لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر ئاشکرا بکەن."

عامر شوانی گوتی، "سەرەتا هەواڵمان پێگەیشت کە ژنێک بە گوللە کوژراوە. لە زانیارییە سەرەتاییەکاندا وا دیار خرابوو کە کوڕەکەی کە تەمەنی تەنیا حەوت ساڵە، بە هەڵە تەقەی لە دایکی کردووە و کوشتوویەتی."

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، دوای رووداوەکە، تیمێکی تایبەت بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی دوبس و ئەندامێتیی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر پێکهێنرا. تیمەکە دەستیان بەسەر چەکەکەدا گرت و کامێراکانی چاودێرییان پشکنی. دوای بەراوردکردنی گوتەکانی مێردی ژنەکە لەگەڵ راپۆرتی بەڵگەکانی تاوان، گومان لە گوتەکانی دروست بوو.

عامر شوانی باسی دانپێدانانی تۆمەتبارەکە کرد و گوتی، "دوای رووبەڕووبوونەوەی بە بەڵگە زانستییەکان، مێردی ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا و ئاشکرای کرد کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوژینەکەی کوشتووە، دواتریش ویستوویەتی تاوانەکە بخاتە ئەستۆی منداڵە بچووکەکەی تاوەکو لە سزا رزگاری بێت."

پۆلیس دەڵێت، ئەو پیاوە چوار ژن و 20 منداڵی هەیە. ئەو ژنەی کە کوشتوویەتی بە رەچەڵەک عەرەبە.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، گوتەکانی تۆمەتبار بە شێوەی سەرەتایی و دادوەری تۆمار کراون و ئێستا بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە