Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

لە 24 کاژێردا 6 درۆن لە ئاسمانی هەولێر خراونەتە خوارەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

درۆنێکی دیکە لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێش پێنج درۆنی دیکە خرابوونە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 03:30ـی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە، 25ـی تەممووزی 2026، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر هەولێر، بەڵام درۆنەکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا.

درۆنەکە لە شوێنێکی چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی، 24ـی تەممووزی 2026، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "لە کاژێر 09:32 تاوەکو 09:45ـی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە."

لە راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆردا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەو درۆنانەی دوێنێ لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون، هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەوە لە 28ـی شوباتی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 930 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە تاوەکو ئێستا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 150 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە