Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەولێر بەنزین شەقامەکانی لە تاکسی چۆڵ کردووە و شۆفێرانی پاسیشی هێناوەتە نۆرە

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست25-07-2026

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونەوەی بەنزینی حکومی، سیمای شەقامەکانی پایتەخت گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، شۆفێرانی تاکسی وەکو جاران لە شەقامەکاندا ناگەڕێن و زۆربەیان لە شوێنێکدا دەوەستن تاوەکو سەرنشینێکیان دەستدەکەوێت. کێشەکە تەنیا تاکسی نییە، بەڵکو بەهۆی گرانبوونی نرخی غاز، شۆفێرانی پاسیش روویان لە نۆرەکانی بەنزین کردووە.


زۆربەی شۆفێرانی تاکسی لە هەولێر ئێستا ستراتیژییەکی نوێیان بۆ کارکردن گرتووەتەبەر، ئەوان لەبری گەڕان بەناو کۆڵان و شەقامەکاندا، لەبەردەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و شوێنە گشتییەکاندا دەوەستن و ئامادە نین "سلف" لە ئۆتۆمبێلەکانیان بدەن تاوەکو سەرنشینێکیان بۆ رێک نەکەوێت.

لە ترسی تێچووی بەنزین ناوێرین ئیش بکەین

زرار عوسمان، یەکێکە لەو شۆفێرانەی لە بەیانییەوە لەگەڵ هاوپیشەکانی لەبەردەم پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا وەستاوە، ئەو بۆ رووداو دەڵێت: "ناوێریت لە ترسی بەنزین ئیش بکەیت. ئەگەر سەرنشینێک ببەم و لەوێوە یەکێکی دیکەم بۆ رێبکەوێت دەیگوازمەوە، ئەگەرنا دەبێت بێمەوە ئێرە و بوەستم. هۆکارەکەش تەنیا بەنزینە کەمە و نرخەکەشی گرانە."

زیاتر لە ساڵێکە شۆفێرانی تاکسی پشتیان بە بەنزینی حکومیی 750 دیناری بەستووە. ئەگەرچی بڕیار دراوە نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار دابەزێنرێت، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی سەر بەنزینخانە حکومییەکان، بەڵکو نۆرەکان درێژتر و ماندووکەرتر بوون.

مام خەفوور، پیاوێکی خانەنشینە و شەش ساڵە بۆ بژێوی ژیانی کار لەسەر تاکسی دەکات، باس لەوە دەکات نۆرەگرتن نیوەی کاتی کارکردنیانی گرتووە. ئەو دەڵێت: "لەم کاژێر 8ی بەیانییەوە لێرە لەژێر هەتاودا دانیشتووین. تاوەکو نۆرەمان بەردەکەوێت دەبێتە نیوەڕۆ، ئەو کاتەش دەبێت بڕۆینەوە ماڵەوە و کارەکەمان ناکرێت. زۆربەی بەنزینخانەکان بەنزینیان نییە، ئەوەشی هەیەتی هێندە قەرەباڵخە دەبێت کاتێکی زۆر بوەستیت."

بۆ هەندێک لە شۆفێرەکان، تاکسی تەنیا کارێک نییە بۆ کات بەسەربردن، بەڵکو تەنیا سەرچاوەی بژێوییە. مونیر ئیبراهیم، شۆفێرێکی دیکەیە و کرێچییە، ئەو باوکی منداڵێکە نەخۆشیی تالاسیمیای هەیە، دەڵێت: "پێشتریش نۆرەمان گرتووە بەس وەکو ئێستا نەبووە. ئێستا بەنزینخانەکان بەنزینیان لێ بڕاوە و ئەوەش کارەکەی ئێمەی پەکخستووە."

بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە نێو شاری هەولێردا 32 هەزار تاکسی کار دەکەن ئێستا زۆربەیان بەدەست کێشەی سووتەمەنییەوە دەناڵێنن.

پاسەکانیش گەیشتنە نۆرەی بەنزین

کێشەی سووتەمەنی تەنیا تاکسییەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گواستنەوەی گشتی (پاسەکان) دروست کردووە. پێشتر پاسەکان غازیان (LPG) بەکاردەهێنا نرخەکەی 450 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخی یەک لیتر غاز بۆ 750 تا 775 دینار بەرزبووەتەوە.

ئەم گرانبوونی نرخە وایکردووە شۆفێرانی پاسیش مەکینەی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ بەنزین و ئەوانیش بچنە نۆرەی بەنزینی 750 دینارییەوە.

ئیبراهیم عەلی، لە هێڵی (بازاڕ - مزگەوتی سپی) شۆفێری پاسە، ئاماژە بەوە دەکات لەو هێڵەی ئەوان 28 پاس هەن و زۆربەیان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و نۆرەی درێژەوە کار ناکەن. ئیبراهیم دەڵێت: "زۆریان نایەنە ئیش، دەڵێن پێمان ناکرێت بڕۆین لە نۆرە بوەستین. پێشتر بە مانگ بەنزینم تێنەدەکرد چونکە غاز هەرزان بوو، بەس ئێستا غاز گران بووە، ناچارین ئێمەش بڕۆینە نۆرەی بەنزین."

لە نێو شاری هەولێردا 1200 پاسی هێڵ هەن، رۆژانە هەزاران هاووڵاتی دەگوازنەوە و ئێستا بەشێکی زۆری ئەو هێڵانە بەهۆی قەیرانی سووتەمەنییەوە دوچاری گرفت بوونەتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە