Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆرەکانی ترێ لە هەرێمی کوردستان

جۆرەکانی ترێ لە هەرێمی کوردستان

کوردستان

پێشبینیی دەکرێ بەرهەمی کشتوکاڵی هاوینەی هەرێمی کوردستان بگاتە 1.2 ملیۆن تۆن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

ئامادەکردنی: سومەیە خدر

 

بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026، زیاتر لە 226 هەزار دۆنم زەوی بۆ چاندنی بەروبوومی هاوینە تەرخانکراوە و  چاوەڕوان دەکرێت کۆی بەرهەم بگاتە ملیۆنێک و 200 هەزار تۆن.

رووداو بەدواداچوونی وردی بۆ داتاکانی هەر چوار پارێزگاکە کردووە، کە تێیدا دەرکەوتووە هەرێمی کوردستان نەک هەر گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵکو بووەتە دابینکاری سەرەکیی بازاڕەکانی عێراق.

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کشتوکاڵی هاوینە لە 10ی مانگی 5 دەستپێدەکات و لە 10ی مانگی 11 کۆتایی دێت. پێشبینی دەکەین کۆی بەرهەمی هەموو هەرێمی کوردستان بگاتە یەک ملیۆن و 200 هەزار تۆن."

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتیشی، "ئەم ساڵ بەرهەمی سەوزە و میوەی هاوینە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیاد بووە و رۆژانە لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی هەزار و 200 تۆن بەرهەممان دەبێ."

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، بەرهەمی هاوینەی پارێزگاکان لە 10ی ئایار تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە:

هەولێر
تەماتە، شووتی، کاڵەک، خەیار، بامیە، باینجان، ترێ و پەتاتەی هاوینە
هەزار تۆن 225

سلێمانی و هەڵەبجە
تەماتە، شووتی، خەیار، باینجان و بامیە
هەزار تۆن 200

دهۆک
پەتاتە، تەماتە، ترێ، شووتی، خەیار و گەنمەشامی
 هەزار تۆن 170


پێشبینی بۆ کۆی بەرهەمی هاوینەی ئەم ساڵ (10-5 تاوەکو 10-11):

هەولێر
350 بۆ 450 هەزار تۆن

سلێمانی
  بۆ 400 هەزار تۆن300

دهۆک
250 بۆ 350 هەزار تۆن

هەولێر؛ ناردنی 116 هەزار تۆن بۆ شارەکانی عێراق

 

 بەپێی ئامارەکانی عەلوەی هەولێر، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، 116 هەزار و 868  تۆن بەرهەمی ناوخۆ رەوانەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق کراوە. تەنیا لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین بڕی هەناردە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 68 هەزار تۆن.

سەمیر مەحموود، بەرێوەبەری خزمەتگوزاریی کشتوکاڵی هەولێر بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرهەمی ناوخۆ زیادی کردووە، بۆ نموونە: لە ساڵی 2020 تاوەکو 2025 بەڕێژەی 25٪ زیادی کردووە بە تایبەت لە بەرهەمەکانی تەماتە، خەیار، باینجان، کودی، شووتی و پیاز، بەڵام پەتاتە 60٪ زیادی کردووە.

سەمیر مەحموود گوتی: "ئەو بەروبوومانەی کە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێن، زۆربەیان تەماتە، خەیار، پەتاتە، پیاز، کودی، باینجان، شووتی، کاڵەک و بیبەرن."

گوتیشی: "بەرهەمی ناوخۆ بە رێژەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە، بەتایبەت لە بەکارهێنانی قڕکەر و پەینی کیمیایی، بۆیە بەراورد بە بەرهەمی هاوردە زۆر سەلامەتترە."


داتاکانی هەناردەی هەولێر بەم شێوەیەن:

-شوتی 34,000 تۆن
 - پەتاتە 24,087 تۆن (بەرهەمهێنانی پەتاتە 60% زیادی کردووە)
- پیاز 13,275 تۆن
- کەلەرم 11,644 تۆن
- خەیار 6,065 تۆن

بە گشتی بەرهەمی ناوخۆی هەولێر بەراورد بە ساڵانی 2020 تا 2025، بە رێژەی 25% زیادی کردووە.

دهۆک؛ پلانی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 583 هەزار تۆن بەروبووم

پارێزگای دهۆک بۆ ساڵی 2026 "پلانێکی ستراتیژی"ی داناوە. بەپێی پلانەکە رووبەری 112 هەزار و 833 دۆنم زەوی بۆ چاندنی بەروبوومی هاوینە تەرخانکراوە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمێکی زۆر دەکرێت.

موسلیح حەسەن، جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ بەرهەمەکان زیادیان کردووە و باشتریش بووە، چونکە وەرزێکی زۆر گونجاو بوو.

موسلیح حەسەن گوتی: "ترێ، سێو و هەنار، زۆرترین بەرهەمە کە بۆ عێراق نێردراوە، بە تایبەت سێو، بۆ ئەورووپاش هەناردە دەکرێت."

لە سنووری پارێزگای دهۆک، شێخان بە 25 هەزار و 535 دۆنم، رۆڤیا بە 17 هەزار و 800 دۆنم و گردەسێن بە 16 هەزار و 355 دۆنم، گەورەترین رووبەری چاندنیان هەیە.

سلێمانی؛ تەماتەی پێنجوێن و شووتی شارەزوور پێشەنگن

لە پارێزگای سلێمانی، رووبەری زەوی بۆ چاندنی بەروبوومی هاوینە گەیشتووەتە 111 هەزار و 850 دۆنم.

هێڤی ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری پلاندانانی کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە پار زۆر زیادی نەکردووە، چونکە زۆری باران هەندێکجار زیانی دەبێت بۆ هەندێک لە بەرهەمەکان.

هێڤی ئەبوبەکر گوتی: "زۆرترین بڕی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ پارێزگاکانی عێراق دەنێردرێت تەماتە و شووتییە کە زۆربەیان لە سنووری پێنجوێن بەرهەم دەهێنرێن.

راشیگەیاند: "کۆمپانیایەک چاودێری و پشکنین بۆ کوالێتیی بەرهەمەکان دەکات، تاوەکو دڵنابین لە کوالێتی و تەندروستییان."

رووبەری چاندنی کشتوکاڵی هاوینە لە سلێمانی:

 

  -تەماتە 26,223 دۆنم کە 12,000 دۆنمی تەنیا لە پێنجوێنە.
- شوتی 25,118 دۆنم کە 10,000 دۆنمی لە پێنجوێن و 5,000 دۆنمی لە شارەزوورە
- کاڵەکی دێمی 18,427 دۆنم.
-  خەیار: 17,296 دۆنم.

قەزای پێنجوێن بە 33 هەزار و 354 دۆنم، سەیدسادق بە 17هەزار و 220 دۆنم و ناوچەی پشدەر بە 10 هەزار و 270 دۆنم زۆرترین رووبەری چاندنیان هەیە..

هەڵەبجە؛ چاندنی دوو هەزار دۆنم بە شێوەیەکی کردەیی

 

 لە پارێزگای هەڵەبجە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ، جووتیاران لە سنووری سیروان، خورماڵ و بیارە رووبەری 2هەزار و 33 دۆنم زەوییان داچاندووە.

نەجمەدین عومەر، بەرێوەبەری باخداری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە پار بەرهەمەکان زیادیان کردووە، بەڵام پێشبینی دەکەین تەنیا هەنار کەم بکات کە خواستیشی زۆر لەسەرە."
نەجمەدین عومەر گوتی: "هەموو سەوزەکان دەنێرین بۆ شارەکان بە تایبەت سلێمانی و باشووری عێراق، هەنار زۆر رەوانە دەکرێت."

داتاکانی چاندنی هەڵەبجە:

 

 -  شووتی 1,225 دۆنم.

-  کاڵەک 410 دۆنم.
- ترۆزی 245 دۆنم.
-  تەماتە 86 دۆنم.

لە سنووری خورماڵ 220 دۆنم زەوی کراوە بە شووتی و لە ناحیەی بیارەش 800 دۆنم کراوە بە شووتی.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە