Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی تێکشکاندنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر لە 24-07-2026

وێنەی تێکشکاندنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر لە 24-07-2026

کوردستان

لە چوار مانگی رابردوودا هەرێمی کوردستان بە 940 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی جەنگەوە هەرێمی کوردستان بە 940 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوون.


بەگوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، لەم مانگەدا هەرێمی کوردستان بە 67 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر و وردەکارییەکەی بەم جۆرە بووە: بە 48 درۆن و دوو مووشەک سنووری هەولێر هێرشی کراوەتەسەر؛ پارێزگای سلێمانی بە 10 مووشەک و شەش درۆن هێرشی کراوەتە سەر و تەنێکیش لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوەتە خوارەوە کە روون نەبوو درۆن بوو یان مووشەک.

مانگی رابردووش هەرێمی کوردستان بە 13 درۆن و دوو مووشەک هێرشی کرایەسەر. لەو ژمارەیە نۆ درۆن و دوو مووشەکی بۆسەر سنووری هەولێر بوو؛ هەروەها بە دوو درۆن سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دوو درۆنیش سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک کرایە ئامانج.

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 939 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر. لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 154 کەسی دیکە بریندار بوون.

ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر: 645 هێرش

پارێزگای سلێمانی: 261 هێرش

پارێزگای دهۆک: 31 هێرش

پارێزگای هەڵەبجە: 3 هێرش

زیانی گیانیی هێرشەکان

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێکدێن لە حەوت پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر، کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ژن و مێردێک کە لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا؛ 19 پێشمەرگەی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان، کوڕی پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان. دووانەکەی دیکەش سەربازێکی فەرەنسا و سەربازێکی ئەمریکا بوون لە هەولێر.

بەگوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، بەشێکی بریندارەکان بریتین لە 29 پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەروەها سێ پێشمەرگە، دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی، هەروەها دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان و دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، سێ کەس لە بۆردوومانەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی و یەک پۆلیس هەن.

هەر لەنێو بریندارەکان 18 سڤیل هەن و بریندارەکانی دیکە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنج سەربازی فەرەنسی بوون لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە