Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەرکەوتنی رامی دەهش (سێیەم کەس لە لای راستەوە) بە دەمانچەیەکەوە لە نێو خۆپێشاندانێکی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان لە 25ی تەممووزی 2026. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەرکەوتنی رامی دەهش (سێیەم کەس لە لای راستەوە) بە دەمانچەیەکەوە لە نێو خۆپێشاندانێکی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان لە 25ی تەممووزی 2026. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

کوردستان

ئەو چەکدارەی سووکایەتیی بە کەزیی کچە شەڕڤانێک کرد، لە خۆپیشاندانێکی دژی هەسەدەدا دەرکەوتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

رامی دەهش، ئەو چەکدارەی کە پێشتر ڤیدیۆیەکی بڵاوبووەوە و تێیدا کەزییەکی بڕدراوی کچە شەڕڤانێکی بە دەستەوە بوو، لەنێو خۆپێشاندەرانی دژ بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری گرێ سپیی داگیرکراوی رۆژئاوای کوردستان دەرکەوتەوە.

بەگوێرەی ئەو وێنە و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، رامی دەهش کە نیشتەجێی شاری گرێ سپییە، رۆژی شەممە لەنێو کۆمەڵێک چەکدار و سەرۆک هۆزە عەرەبەکاندا بینرا کە دژی هەسەدە لەو شارە گردببوونەوە. 

چیرۆکی کەزییەکە چی بوو؟

لە نێوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا، ڤیدیۆیەکی رامی دەهش بڵاوبووەوە کە تێیدا کەزییەکی بە دەستەوە بوو. ئەو کەسە لە ڤیدیۆکەدا دەیگوت کە قژی هەڤاڵێکی بڕیوە، وەک ئاماژەیەک بۆ شەڕڤانانی کورد. کاتێک لێی دەپرسن بۆچی قژی شەڕڤانەکەت بڕیوە، دەڵێ، ئەو کاتەی قژی بڕی، ئەو کچە شەڕڤانە کوژرابوو.

ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە و وەک سووکایەتیکردن بە ژنان و شەڕڤانانی کورد لێکدرایەوە. دواتر ئەو چەکدارە بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەنیا گاڵتەی کردووە و ئەوە قژی دەستکرد بووە و لە نێو چێشتخانەیەکدا دۆزیویەتییەوە، بەڵام ئەم قسانە نەسەلمێندران.

لەم وێنەیەدا کە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە، رامی دەهش دەردەکەوێت کە لە کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکرایەوە، کەزییەکی بەدەستەوە گرتووە. لە ڤیدیۆیەکەدا دەیگوت، کەزیی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژەیە). ڤیدیۆکە لە کاتی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە نێزیک رەقە دەرکەوت.

رامی دەهش کێیە؟

رامی دەهش لە دەوروبەری ساڵی 1987 لەدایکبووە و باوکی پێنج کچە. چەکدارەکە تۆمەتبار دەکرێ بەوەی پێشتر پەیوەندی بە رێکخراوی داعش و ئەحرار شامەوە هەبووە، پێش ئەوەی بچێتە نێو ئەو هێزانەی کە ئێستا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە سەرکردایەتی دەکرێن. ئەو کەسە پێشتر بۆ ماوەیەک وەک پەنابەر لە باکووری کوردستان و تورکیا ژیاوە.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کەزییەکە لە کانوونی دووەمدا، وای کرد ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهان وەک ناڕەزایەتییەک قژی خۆیان بکەنە کەزی و دروشمی "لە جێی هەر کەزییەک، ملیۆنان کەزیی دەهۆنرێنەوە) و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرز کردەوە. خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان و چەندین شاری وڵاتان دژی ئەو رەفتارە کرا. دەسەڵاتدارانی سووریا دواتر رامی دەهشیان لە رەققە بە تۆمەتی تێکدانی رەوشتی گشتی دەستگیرکرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا.

شاری گرێ سپی لە ساڵی 2019 لە لایەن سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای ئەو کات کە تورکیا پاڵپشتی دەکردن، داگیر کرا. ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییانی نیشتەجێی گرێ سپی و خەڵکی عەرەبیش لە شوێنە جیاوازەکانی سووریاوە چوونە ئەو شارە. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە