Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمی گەنمی جووتیارێک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرهەمی گەنمی جووتیارێک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

جووتیارانی هەرێمی کوردستان داوای پارەی گەنمی پار دەکەن

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنیا پێنج وەجبەی لە پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ ساڵی 2025 دابەشکردووە، ئەو جووتیارانەی پارەیان وەرنەگرتووە داوای پارەکەیان دەکەن.


محەممەد جودی، لە سنووری راپەڕین جووتیارە و بە رووداوی گوت، "پار بڕی 88 تۆن گەنممان رادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە و ئەمساڵیش 130 تۆنم رادەست کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکم وەرنەگرتووە ئەمەش کاریگەری لەسەر کارەکەم دروست کردووە، چونکە چاندنی گەنمیش تێچووی هەیە."

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی وەجبەکانی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق گفتوگۆ کراوە و بڕیاربوو وەجبە وەجبە پارەکە بنێرن، بەڵام ئێستا دەڵێن پارە نییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا بڕی 141 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 لای حکومەتی عێراق ماوە و نەنێردراوە."

نەوزاد شێخ کامیل گوتی، ئێمە چەکی پارەمان ئامادەیە و تەنیا چاوەڕێی پارەین لە بەغدا، چەندین جار لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق گفتوگۆمان کردووە بەڵێنیان داوە بە چەندین وەجبەی جیا پارەکە بنێرن، بەڵام بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پارەی گەنمی پار تەواو بکەن و بینێرن.

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، داوایان لە وەزیری دارایی کردووە کە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرن کە بڕەکەی 141 ملیار دینارە، بەڵام دەڵێن پارە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، "بۆ دابینکردنی پارەی گەنمی جووتیاران وەزارەتی دارایی بەنیازە چەندین موڵک بفرۆشێت، بەڵام ئەوەش ئاسان نییە و پێویستی رەزامەندییە و کاتێکی زۆر دەخایێنێت."

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو گەنمەی ساڵی 2025 لە پلانی نوێی کشتوکاڵی بەرهەم هێنرابوو، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار وەرگیرا، ئەوەی بەشێوازی کۆن بەرهەمهێنرابوو هەر تۆنێکی بە 800 هەزار دینار وەرگیرا.

تاوەکو ئێستا پێنج وەجبە لە پارەی گەنمی پاری جووتیاران دابەشکراوە کە کۆی گشتییەکەی  12 ملیار و 607 ملیۆن دینارە و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە:

هەولێر: 4 ملیار و 5 ملیۆن دینار
دهۆک: 3 ملیار و 672 ملیۆن دینار
سلێمانی و هەڵەبجە: 4 ملیار و 930 ملیۆن دینار

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە