Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرەی بەنزین. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

سەرەی بەنزین. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

پۆلیسی کەرکووک: رێکاری پێویستمان بۆ رێکخستنی سەرەی بەنزین لە رەحیماوە گرتووەتەبەر

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی رەحیماوەی شاری کەرکووک، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکە گردبوونەوە و داوایان کرد رێڕەوی وەستانی سەرەی ئۆتۆمبێلەکان لەبەردەم بەنزینخانەیەک بگۆڕدرێت. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێ، هێزەکانیان گەیشتوونەتە گەڕەکی رەحیماوە.

رۆژی یەکشەممە، 26ـی تەممووزی 2026، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی رەحیماوە نزیکەی 40 کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە گردبوونەوەیان کردووە. داواکاریی سەرەکیی ئەو هاووڵاتییانە ئەوە بوو کە سەرەی درێژی ئۆتۆمبێلەکان نەیەتەوە ناو گەڕەکەکان و بەردەم ماڵەکانیان، چونکە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەکانیان دروست دەکات.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ رەوانەی شوێنەکە کراون.

پێشتر سەرەی ئەو بەنزینخانەیە لە فلکەیەک بووە، بەڵام ئێستا سەرەکەیان بردووەتە ناو ئەو گەڕەکەوە. عامر شوانی دەڵێ، "هێزەکانمان ئێستا لەوێن و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش بڕیارمانداوە کە سەرەی بەنزینەکە بگوازینەوە شوێنی خۆی، تاوەکو رێڕەوی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان بگۆڕدرێت و مەترسی لەسەر هاووڵاتییان و منداڵانی گەڕەکەکە نەمێنێت."

رێکارە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بەردەوامن بۆ دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ گردبوونەوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە