Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قەزاى تلکێف

قەزاى تلکێف

کوردستان

کریستیانییەکان دەستپێشخەرییەک بۆ رێگری لە داگیرکردنی 1600 پارچەزەوی تلکێف رادەگەیێنن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو - دیجیتاڵ

ژمارەیەک لایەنى کریستیان "دەستپێشخەریی تلکێف" رادەگەیێنن کە یەکێک لە ئامانجەکانی رێگریکردنە لە داگیرکردنی 1600 پارچەزەوی لە دەشتی نەینەوا کە سنووری مادەی 140ی دەستوورە.

ئەو دەستپێشخەرییە لەلایەن هاوپەیمانێتیی کریستیانەکانەوە کراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوپەیمانێتییەکە، هەنگاوەکە بۆ بەرگریکردنە لە مێژووی کریستیانەکان و پاراستنی فرەچەشنی دیمۆگرافی لە دەشتی نەینەوا.

 یەکێک لە خاڵەکانی ئەو دەستپێشخەرییە رێگرییە لە دابەشکردنی نزیکەی 1600 پارچەزەوی نیشتەجێبوون لە تلکێف لە دەشتی نەینەوا کە موڵکی کریستیانەکانن.

هاوپەیمانێتیی کریستیانەکان لە ساڵی 2024 دامەزراوە و چەند لایەنێکی سیاسی و رێکخراوی کریستیان تێیدا بەشدارن.

گۆران سوور، سەرۆکی (هاوبەندی کلدانیی جیهان) کە ئەندامە لەو هاوپەیمانێتییە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکەم هەنگاوی دەستپێشخەریی تلکێف یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی 1600 پارچە زەوییەکەی قەزای تلکێفە" و ئاماژەی بەوەشکرد، رێکاری یاسایی لە پەرلەمانی عێراقەوە دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە داگیرکردنی ئەو زەوییانە.

ئەو زەوییانەی تلکێف بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش داگیرکران بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیانی عەرەبدا دابەش بکرێن.

 لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 12ی ساڵی 2004 ئەو رێکارە هەڵوەشایەوە، بەڵام لە دەستپێشخەریی تلکێفدا هاتووە: "چەندین شوێنەواری پراکتیکی و کارگێڕیی هێشتا لە هەندێک فەرمانگەدا ماون، ئەمەش چارەسەرێکی یاسایی و کارگێڕیی گشتگیر دەخوازێ."

گۆران سوور دەڵێ: "ئەوەی کراوە گۆڕینی دیمۆگرافییە کە زەوی ئەو ناوچەیە بەسەر عەرەبدا دابەش بکرێ." 

تلکێف کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کریستیانن، یەکێکە لەو ناوچانەی کە مادەی 140ی دەستوور دەیگرێتەوە و لە سەردەمی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا هوڵی گۆڕینی سنووری کارگێڕی و سرووشتی دیمۆگرافیای دانیشتووانەکەی دراوە.

محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی روواوی رگەیاند: "ئەو زەوییانە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 117ی دەسەڵاتی پێشووی عێراق بەسەر فەرمانبەران و ئەفسەرانی سوپای عێراق دابەش کراون و ئێستا راگیراوە، ئەوە جگە لەوەی بڕیارێکی دادگە هەیە کە رێگری دەکات لەوەی زەوی ناوچەیەک کە سەر بە پێکهاتەیەکن بەسەر پێکهاتەی دیکەدا دابەش بکرێ."

ساڵی 2014 دادگەی باڵای فیدراڵی شرۆڤەیەکی بۆ مادەی 23ی دەستووری عێراق کرد و گوتی، نابێت زەوی ناوچەیەک بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافی بەکاربهێندرێ. بڕگەی سێی مادەکە دەڵێت: "نابێت بەناوکردنی زەوی بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیا ئەنجام بدرێ."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە