Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەولێر بەهۆی خراپیی کواڵیتی بەنزین 23 ئۆتۆمبێل سووتاون و 20 بەنزینخانە داخران

فەرهاد دۆڵەمەری

فەرهاد دۆڵەمەری

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

خراپیی کواڵیتی بەنزین لە هەولێر کێشەی گەورەی بۆ شوفێران دروستکردووە و بازاڕی فیتەرەکانی گەرمکردووە.تەنیا لەم مانگەدا 23 ئۆتۆمبێل سووتاون بەشێکی هۆکارەکەی بۆ خراپیی بەنزین دەگەڕێتەوە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا 20 بەنزینخانەیان داخستووە.


محەممەد عیماد، 12 ساڵە لە هەولێر فیتەرە، ئاماژە بەوە دەکات لە دەستپێکی کارییەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی خراپیی بەنزینەوە ئەوەندە سەرگەرم نەبووە. ئەو رۆژانە فیولپەمپی نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت بەهۆی بەنزینی خراپەوە سووتاون.

ئەو فیتەرە بە ئاماژەدان بۆ کۆمەڵێک فیولپەمپی سووتاو گوتی: "ئەمانە هەمووی هی ئەم مانگەیە گۆڕیومە. لە سایەی ئەم بەنزینە خراپەوە تەنیا 3 ملیۆن دینار قازانجم کردووە."

لە ناوچە پیشەسازی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی خراپیی کواڵیتی بەنزینەوە پەکیان کەوتووە بووەتە دیاردە.

رێبوار سابیر، شوفێرێکە لە هەولێر و سەبارەت بە کێشەی ئۆتۆمبێلەکەی دەڵێت: "رۆژانە دەبێت دوو جار سەری تانکیی بەنزینەکەم بکەمەوە چونکە غازات دەکات، ئێستاش ئۆتۆمبێلەکەم تێکچووە و کێشی باش نییە."

وەلید حەسەن، شوفێرێکی دیکەیە بەهۆی هەمان کێشەوە رووی لەناوچەی پیشەسازی کردووە، سەرسوڕمانی خۆی لەو خەوش و پیسییەی لە نێو تانکیی ئۆتۆمبێلەکەیدا کۆبووەتەوە دەربڕی و گوتی: "نازانم ئەم هەموو خرت و خارە چییە لە نێو تانکیی بەنزیندا! دوێنێش نیو ئەوەندەی ئێستام دەرهێناوە، ئۆتۆمبێلەکەم تێکچووە و ناکەوێتە سەر پێ."

بازاڕی ماددەی ئۆکتان گەرم بووە

خراپیی کواڵیتی بەنزین، فرۆشتنی ماددەی بەرزکەرەوەی ئۆکتانی لە بازاڕدا زیاد کردووە، شوفێران بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکانیان، ئەو ماددانە لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن.

هێمن حەمەڕەشید، شوفێر، گوتی: "بەنزینی هەولێر کواڵیتی خراپە و ئۆکتانی نزمە، بۆیە ناچارم ئەم دەرمانەی تێبکەم تاوەکو کواڵیتییەکەی بەرز بکەمەوە."

ئیبراهیم قادر، ئەویش فیتەرە، باسی لە زیاتربوونی بەکارهێنانی ئەو ماددانە کرد و گوتی: "پێشتر بە هەفتەیەکیش سەلەی خاشاکی دووکانەکەم بە قوتووی خاڵیی ئۆکتان پڕ نەدەبوو، بەڵام لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ خەریکە پڕ دەبێت، چونکە بەنزینەکە خراپە و خەڵک ناچارە بەکاریبهێنێت."

سووتانی ئۆتۆمبێل و سزادانی بەنزینخانەکان

کێشەی بەنزین تەنیا خراپبوونی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو مەترسیی سووتانیشی لێکەوتووەتەوە. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، تەنیا لەم مانگەدا 23 ئۆتۆمبێل سووتاون بەشێکی هۆکارەکەی بۆ خراپیی بەنزین دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی سوتەمەنیی هەولێر رایگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا 20 بەنزینخانەیان بەهۆی فێڵکردن و فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵ بە ناوی بەنزینی سوپەر و محسەنەوە داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە