Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری سنە. وێنە: ئەرشیڤ

دیمەنێکی شاری سنە. وێنە: ئەرشیڤ

کوردستان

لە سنە دەوامی فەرمانگەکان کەمدەکرێتەوە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەهۆی گەرماوە سبەی دەوامی فەرمانگەکانی سەنتەری شارەکە کەم دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تەممووزی 2026، عەبدوڵڵا رەشیدی پوور، جێگری پارێزگاری  سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، سبەی لە فەرمانگە حکومییەکان کاژێرەکانی کار کردن کەم دەکرێتەوە."

 عەبدوڵڵا رەشیدی پوور گوتی، بەهۆی گەرماوە بەکارهێنانی کارەبا لە پارێزگاکە زیاتر بووە و بۆ ئەوەی بتوانن بەکارهێنان کەم بکەنەوە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیان کەمکردووەتەوە.

بە گوتەی عەبدوڵڵا رەشیدی پوور، دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە سنە کاژێر 7 بەیانی بۆ 11ی بەیانی کەم کرایەوە.

لە کاتی ئاساییدا دەوامی فەرمانگەکانی سنە لە 7ی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو 2ی دوای نیوەڕۆ. بەمەش سبەی دەوامی فەرمانگەکان سێ کاژێر کەمدەکرێتەوە.

عەبدوڵڵا رەشیدی پوور، ئاماژەوی بەوەشکرد، بڕیارەکە، دامەزراوە خزمەتگوازی و فریاگوزراییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.

چەند رۆژێکە پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەتەوە، لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 47 پلەی سیلیزی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە