Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

وێنەیەکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ سامانە سرووشتییەکان: چاودێریی وردی بازاڕ و کواڵیتی سووتەمەنی بکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند "بڕیارێکی گرنگ"ـی لەبارەی بودجەی ساڵی 2027، چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و کارەبا، و پاراستنی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە قەرز و بەخشینە نێودەوڵەتییەکاندا دەرکرد.


رۆژی چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بە تووندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی دیارن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی و ژیانی هاووڵاتییان." جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتیی ئاشتی بووە و نابێت بکرێتە بەشێک لە گرژییەکانی ناوچەکە.

لە بڕگەیەکی کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی سامانە سرووشتییەکان و کارەبا راپۆرتێکیان لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز پێشکێش کرد. ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد:
چاودێریی وردی بازاڕ و کواڵیتی سووتەمەنی بکات. ئاسانکاری بکات تاوەکو هاووڵاتییان بە نرخێکی گونجاو دەستیان بە سووتەمەنی بگات.

هەروەها جەختکرایەوە لە مافی دەستووریی هەرێمی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی ناوخۆیی عێراق بەپێی رێژەی دانیشتووان.

سەبارەت بە شایستە داراییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی راسپارد تێڕوانینی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 ئامادە بکەن. ئامانج لەم هەنگاوە لابردنی ئەو کۆسپە یاساییانەیە کە لە ساڵانی رابردوو ببوونە هۆی دواکەوتنی مووچە. حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و بەبێ جیاوازی دابین بکرێت.

بڕیاریش درا لە نزیکترین دەرفەتدا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا ساز بکرێت بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز و بەخشینە نێودەوڵەتییەکان کرا. ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان مافی هەیە پشکی هەبێت لە هەر قەرز یان هاوکارییەک کە عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستی دەهێنێت، چونکە هەرێمی کوردستان لە گەڕاندنەوەی قەرزەکان و سوودەکانیشیدا بەشدارە، بۆیە نابێت مافەکانی لەم بوارەدا پشتگوێ بخرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە