Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

غەزال مەولان

غەزال مەولان

کوردستان

لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی غەزال مەولان کۆتاییهات و پێنج کەس تۆمەتبار کران

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی غەزال مەولان کۆتاییهات؛ ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت، بەپێی چاودێریی کامێرەکان دەرکەوتووە 15 خولەک رێگری لە وەرگرتنی غەزال کراوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە. ئێستا پێنج کەس وەک تۆمەتبار دراونەتە دادگا.

رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، ئەمجەد حوسێن پەنایی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دۆسیەی غەزال مەولاندا پێنج کەس تۆمەتبارن. دوای ئەوەی داواکاری گشتی دۆسیەکەی بەرزکردەوە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون پێکهێنرا؛ بەپێی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە و چاودێریی کامێرەکان، دەرکەوتووە کە 15 خولەک غەزالیان راگرتووە و وەریاننەگرتووە تاوەکو گیانی لەدەستداوە."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵە ئاماژەی بەوەش کرد، کە دۆسیەکە ئێستا لای پارێزەرانە و رێکارە یاساییەکان دەستیان پێکردووە و گوتی، "پێنج کەسەکە دراونەتە دادگا و وەکالەت دراوەتە پارێزەران بۆ ئەوەی دۆسیەکە لە دادگا یەکلا بکەنەوە، ئێستا چاوەڕێین دادگا کات و رۆژی دانیشتنەکە دیاری بکات."

عەتا عوسمان، پارێزەری راوێژکار بە رووداوی راگەیاند، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە غەزال مەولان لە نەخۆشخانەی (بەخشین) بۆ ماوەی 15 خولەک لە بەشی چاودێریی چڕ وەرنەگیراوە و بە برینداری هێڵدراوەتەوە، "ئەوەش کاتی زێڕین بووە بۆ چارەسەرکردنی و دەبوو نەخۆشخانەکە ژیانی بریندارەکە بخاتە پێش رێکارە کارگێڕییەکان."

عەتا عوسمان دەڵێت، دەبوو نەخۆشخانەکە ژیانی بریندارەکە لەبەرچاو بگرێت و دواتر مامەڵە لەگەڵ رێکارە یاساییەکان بکات.

غەزال مەولان، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە 14ـی نیسانی ئەمساڵ و لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئێران بۆ سەر کەمپێکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە سەختی بریندار بوو. دوای گواستنەوەی بۆ سلێمانی، لە چەند نەخۆشخانەیەک وەرنەگیرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. رووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بکات.

رووداو چەندین جار پەیوەندی بە نەخۆشخانەی بەخشینەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە