Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە

نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە

کوردستان

پارێزگاری حەسەکە بۆ رووداو: 70٪ـی پرۆسەی تێکەڵبوونی دامەزراوەکان کۆتایی هاتووە

نووشین حەمێ

نووشین حەمێ

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نووشین حەمێ
نووشین حەمێ30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، پرۆسەی تێکەڵبوونی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا گەیشتووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو.


بەپێی ئەو زانیارییانەی پارێزگار خستەڕوو، لە چەندین دامەزراوەی سەرەکیدا پرۆسەی تێکەڵکردنی فەرمانبەران بەتەواوی کۆتایی هاتووە. نوورەدین ئەحمەد گوتی، "لە کەرتی پەروەردەدا نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەر بەتەواوی چوونەتە سەر وەزارەتی پەروەردەی سووریا و مووچەکانیشیان وەردەگرن. لە کەرتی تەندروستیدا نزیکەی 2 هەزار فەرمانبەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەباشدا نزیکەی 700 فەرمانبەر بەتەواوی یەکخراون و پرۆسەکە کۆتایی هاتووە."

پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی نێوخۆ بەتەواوی یەکخران؛ هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار، لقی بانکی ناوەندیی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی پۆستە چالاککراون و ئێستا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیش چالاککراوە، بەڵام پرۆسەی یەکخستنی فەرمانبەران تێیدا هێشتا بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی و دابەشبوونی کارگێڕی

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی پارێزگاکە و دابەشبوونی کارگێڕی، نوورەدین ئەحمەد گوتی، لەنێوان 4 قەزای سەرەکیی پارێزگاکەدا، قایمقامی 3 قەزا و بەڕێوەبەری 2 ناحیە دەستنیشانکراون، بەڵام قایمقامی قەزای حەسەکە هێشتا دیارینەکراوە.

بەپێی لێدوانەکە، کارکردن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانییەکان، شارۆچکەکان و دەستەی بەڕێوەبردنیان بەردەوام دەبێت.

دابەشبوونی کارگێڕیی پارێزگای حەسەکە بەپێی قەزا و ناحیەکان بەم شێوەیەیە:

حەسەکە: ناحیەکانی تل تەمر، تل بەراک، هۆل، شەدادێ، عەریشە و مەرگەدە. (قایمقامی قەزاکە هێشتا دیارینەکراوە).

سەرێ کانی: ناحیەکانی دربێسیێ و ئەبو راسێن.

قامیشلۆ: ناحیەکانی عامودێ، تربەسپیێ، تل حەمیس و جەزعە.

دێرک: ناحیەکانی چلئاغا و تل کۆچەر.

پلانی داهاتوو و خوێندنی باڵا

پارێزگاری حەسەکە سەرنجی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو و پاشەڕۆژی خوێندنی باڵا لە پارێزگاکەدا راکێشا.

نوورەدین ئەحمەد گوتی، "ئێمە ئێستا کاردەکەین بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی دیکەی وەک گواستنەوە، گەیاندن، دارایی و سەرجەم لقەکانی بانکەکان چالاک و یەکبخرێن. لە هەمان کاتدا، دانوستاندنەکانمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە پاشەڕۆژی زانکۆکان لە کەشێکی زۆر ئەرێنیدا بەڕێوەدەچن."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە