Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان دا، سڵاو بۆ خەڵکی هەولێر دەنێرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان دا، "سڵاو و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و وه‌فادارى هەولێر و دەوروبەری و سنووری پارێزگاکه‌ و هەموو ئەو جوامێرانە دەکەین کە ئەو رۆژگاره‌ سەخته‌ هاوکار و پەناگە بوون بۆ خێزانە لێقەوماوەکانی بارزانييان".

لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ 31-7-2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ 43 ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێرمنداڵ و گەنج و پیاوی سڤیلی بارزانیدا تێدەپەڕێت. لەم یادە بەئازارەدا، سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات، "دوای ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەرکێکی قورس کەوتە سەر شانی دایکان و هاوسەرانی سەربەرزی بارزانی. ئەوان بە خۆڕاگری، ورەی بەرز و بەخێوکردنی رۆڵەکانیان لەناو رەنج و ئه‌وپه‌ڕى سه‌ختيدا، نەک هەر رێگەیان نەدا ئامانجی دووژمنان بۆ قڕکردنی ئەم گەلە بێتە دی، بەڵکو نەوەیەکی نيشتمانپه‌روه‌ريان بۆ داهاتووى کوردستان پێگەیاند. دەستی یەک بە یەکی ئەو دایکە ماندوو و میهره‌بانانه‌ ماچ دەکەم".

باس لەوەش دەکات، "جینۆسایدکردنی بارزانییان و گشت شاڵاوەکانی ئەنفال، برینی قووڵى نيشتمانن، بەڵام ئیرادەی گه‌لى كوردستانيان بۆ مانەوە و بەرگری لە مافە رەواکانی بەهێزتر کرد. لێرەوە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەرکی ئەخلاقی و یاساییی حکومەتی عێراق دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوان و ته‌واوى قوربانییانی دەستی رژێمی پێشوو".

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ دەبێ تاڵییەکانی رابردوو و ئازاری کارەساتەکان، بۆ داهاتوو ببنە په‌ند و وانه‌ و هەوێنی چەسپاندنی کولتووری یەکترقبووڵکردن و تەبایی، تاوەکو رێزله‌يه‌كگرتن و لێكگەیشتن و ئاشتییەکی بەردەوام، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بێت و هه‌مووان بە شکۆ و سەربەرزی پێكه‌وه‌ بژین".

ئەنفالی بارزانییەکان یەکێکە لە تاوانە گەورەکانی جینۆساید لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کوردستان، کە تێیدا رژێمی بەعس لە 31-7-1983 بە فەرمانی راستەوخۆی سەددام حوسێن هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر بارزانییەکان دەستپێکرد و بووە هۆی بێسەروشوێنکردن و زیندەبەچاڵکردنی 8000 گەنج، ژن و پیاو و پیری بارزانی لە بیابانەکانی خوارووی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە