Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک مەسعود بارزانی

کوردستان

سەرۆک بارزانی: ئەرکی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەوی ئەو تاوانانە بکاتەوە دەرهەق گەلی کوردستان کراون

رێبەر حوسێن

رێبەر حوسێن

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبەر حوسێن
رێبەر حوسێن31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا دەڵێت، "ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەوی ئەو ستەم و تاوانانە بکاتەوە کە سەدەی رابردوو دەرهەق بە گەلی کوردستان کراون".


ئەمڕۆ 43 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت. سەرۆک بارزانی لەم یادەدا دەڵێت، "تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی رێکخراو، لە بێسەروشوێنکردنی 12 هەزار گەنجی کوردی فەیلی، تاوەکو شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، تەعریب و راگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی دیکەی كە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون".

سەرۆک بارزانی دەڵێت، "لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، رژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای راگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن".

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "جێگەی داخێکی زۆرە، تاوەکو ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لێرەوە جەخت دەکەینەوە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە لە سەدەی رابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون".


سەرۆک بارزانی دەڵێت، "سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی هەیە کە ساڵانێکی زۆر، ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "لەم یادە دڵتەزێنەدا، سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین".

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە