Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیژۆ بووە

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیژۆ بووە

کوردستان

لە دێلوڕانی ئیلام چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە نزیک دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا. بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە کاژێر 06:40 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 31-07-2026 لە نزیک شاری دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. مەهدی شەعبانی، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ پارس وەرگەڕاوە.

بەگوتەی مەهدی شەعبانی، لە ئەنجامی وەرگەڕانەکەدا، چوار لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئیلام گوتی، دوای دەرهێنانەوەیان، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکیی ناوەندی پارێزگاکە کراون و بریندارەکەش گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.

وەک مەهدی شەعبانی دەڵێت، تەمەنی هەر چوار گیانلەدەستدراوەکان لەنێوان 20 بۆ 36 ساڵان بووە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە نازانرێت و پۆلیسی هاتووچۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترە لە رووداوەکە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540  کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە