Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی هێرشێکی پێشتری سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

وێنەی هێرشێکی پێشتری سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

کوردستان

حدکا: لە کۆیە بە دوو درۆن بۆردوومان کراین

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنی کرایە سەر سنووری کۆیە لە پارێزگای هەولێر. بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، هێرشەکە بۆ سەر کەمپێکی ئەوان بووە، بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمموزی 2026، بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بە دوو درۆن کەمپی ئازادیمان لە قەزای کۆیە بۆردوومان کرا".

ئەو بەرپرسە گوتیشی، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە.

هەر ئەمڕۆ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، لەسەر رێگەی هەولێر- مەخموور هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکیان. بەرپرسێکی سازمانی خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن بووە.

بەگوێرەی حیزبەکە بۆ رووداو، هێرشەکەی سنووری هەولێر بە دوو درۆن کراوە و پێنج خانووی خاپوور کردووە و بەهۆی ئەوەی چۆڵ بوون زیانی گیانییان نەبووە.

بەرپرسەکەی سازمانی خەبات گوتی، هەر ئەمڕۆ بە درۆنێک هێزەکانیان لە سنووری باشیک بۆردوومان کراون و زیانی گیانییان نەبووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 945 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوونە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە