Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

کوردستان

لە شەش مانگدا قەبارەی بازرگانی دەروازەی خابوور - ئیبراهیم خەلیل زیاتر لە 32 ملیار دۆلار بووە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دەروازەی سنووریی خابوور - ئیبراهیم خەلیل کە گەورەترین دەروازەی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستانە، لە 6 مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا ئاستێکی پێوانەیی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تۆمار کرد.  لەم ماوەیەدا قەبارەی بازرگانیی ترانزێت گەیشتە 32 ملیار و 267 ملیۆن دۆلار، هاوکات تورکیا نزیکەی 5 ملیار دۆلار هەناردەکردنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە.


بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و بازرگانیی دەرەکیی ناوچەی رێگەی ئاوریشم، لە 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ 730 هەزار و 963 ئۆتۆمبێل لە دەروازەی خابوور - ئیبراهیم خەلیلەوە هاتووچۆیان کردووە.

هاتووچۆیەکە بەمشێوەیە بووە:

- 357 هەزار و 259 ئۆتۆمبێل (بەرەو تورکیا)

- 373 هەزار و 704 ئۆتۆمبێل (بەرەو هەرێمی کوردستان)

بەشێکی گرنگی ترافیکی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووریی خابوور- ئیبراهیم خەلیل بریتی بووە لە گواستنەوەی نێودەوڵەتیی کەلوپەل و بارهەڵگرەکان. لەو ماوەیەدا 525 هەزار و 439 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەکەوە هاتووچۆیان کردووە.

- 259 هەزار و 24 بارهەڵگر  (بۆ ناو تورکیا)

- 266 هەزار و 415 بارهەڵگر (بۆ ناو هەرێمی کوردستان)

لە هەمان ماوەدا 192 هەزار و 956 ئۆتۆمبێلی بچووک و 12 هەزار و 568 پاسی گەشتیاری لە دەروازی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل هاتووچۆیان کردووە.

لە 6 مانگی سەرەتای 2026دا جووڵەی گەشتیاریش لە ئاستێکی بەرزدا بووە. لەو ماوەیە 1 ملیۆن و 538 هەزار و 570 کەس لە دەروازی خابوور-ئیبراهیم خەلیل هاتووچۆیان کردووە.

- 743 هەزار و 289 کەس (بۆ ناو تورکیا) 

- 795 هەزار و 281 کەسیش (بۆ ناو هەرێمی کوردستان) 

دەروازی سنووری خابوور - ئیبراهیم خەلیل یەکێکە لە دەروازە هەرە گرنگەکانی تورکیا بۆ بازرگانی. لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق گەیشتە زیاترە لە 5 ملیار دۆلار. 

- 4 ملیار و 967 ملیۆن دۆلار (هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق)

- 279 ملیۆن و 90 هەزار و 393 دۆلار (هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ تورکیا)

گرنگیی ستراتیژیی دەروازی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل تەنیا لە بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە، بەڵکو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتە رێڕەوێکی لۆجیستی نێودەوڵەتی بۆ تورکیا. 

قەبارەی بازرگانیی بەدەستاهاتوو لە ئۆتۆمبێلە ترانزێتەکانی کە لە دەروازەکەوە تێپەڕیون، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا گەیشتە 32 ملیار و 267 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار.

 قەرەباڵخییەکی زۆری بازرگانی و گەشتیارانی لەو دەروازە گرنگەدا وای کردووە رێکارە ئەمنییەکان و کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەتیش تووندتر بکرێن.

 لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا، 534 رووداوی قاچاخچیێتی دەستنیشانکراون و کۆی بەهای ئەو کەلوپەلە قاچاخانەی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستیان بەسەردا گیراوە، 613 ملیۆن و 855 هەزار و 94 لیرەی تورکی بووە (کە نزیکەی 13 ملیۆن دۆلار دەکات).

دەروازەی سنووریی خابوور-ئیبراهیم خەلیل وەکو دەروازەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان  و عێراق و تورکیا دادەندرێت.

 لە ساڵی 2003ـەوە بەشێوەیەکی 24 کاژێری بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری کارا کراوە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە