Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیستمێکی بەرگریی پاتریۆت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

سیستمێکی بەرگریی پاتریۆت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

راپۆرتێک: ئەمریکا سیستمی بەرگریی پاتریۆتی لە هەولێر کشاندووەتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامن، راپۆرتێکی نوێ دەڵێ، ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی کردووە و سیستمی بەرگریی پاتریۆتی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کشاندووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە کشانەوەی هێزەکانی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون.

سەرچاوەکان دەڵێن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆن بەکاردەهێندرێن، لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا نەهێڵدراون؛ هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکان لە هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامە؛ هەروەها زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان براونەتە دەرەوە.

 سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە "سەرجەم" پاتریۆتەکان گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام هەندێک سیستمی بەرگریی دیکە هێشتا لە شوێنی خۆیان ماون.

بەرپرسانی ناوچەکە ئەم کشانەوەیەیان بە "هەنگاوێکی ئاسایی" ناوبردووە و دەڵێن، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە لەگەڵ بەغدا کراوە بۆ کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوەکو 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵ. بەڵام کشانەوەی ئەم هێزانە، بەتایبەتی سیستمی پاتریۆت، لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

هەرچەندە ئەم سیستمە بەرگرییانە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا جێگیرکرابوون، بەڵام هەرێمی کوردستانیش سوودێکی زۆری لەو چەترە ئەمنییە بینیوە. لەوەتەی جەنگی ئێران لە مانگی شوباتدا دەستیپێکردووە، فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوام رووبەڕووی هێرشی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بووەتەوە. سەرچاوەکان بە ئەلمۆنیتەرنیان گوتووە، سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا توانیویانە لانیکەم 95٪ـی ئەو هێرشانە تێکبشکێنن.

مایکل نایتس، بەرپرسی توێژینەوە لە کۆمپانیای هۆرایزن ئینگەیجـی نیویۆرک بە ئەلمۆنیتۆری راگەیاندووە: "لابردنی پاتریۆتەکان وەک شمشێرێکی دووسەرە. لەلایەکەوە سەربازەکان دەپارێزن، بەڵام لەلایەکی دیکەوە خۆیان دەبنە ئامانج." نایتس پێیوایە کشانەوەی ئەمریکا بە ماناى کۆتاییهاتنی تەواوەتیی هاوئاهەنگیی سەربازیی نێوان ئەمریکا و عێراق نایەت، چونکە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە شوێنی نهێنی دەمێننەوە.

ئەلمۆنیتەر دەنووسێت: "کشانەوەی پاتریۆتەکان پێش کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا، پرسیاری زۆری دروستکردووە لەسەر کەمبوونەوەی یەدەگی مووشەکەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا و چۆنیەتیی دابەشکردنیان لە ناوچەکەدا." یەکێک لە سەرچاوەکان رایگەیاندووە: "هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکو کەنداو و ئوردن گرنگترن بۆیان."

توێژینەوەیەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی لە واشنتن باس لەوە دەکات، ئەمریکا کێشەی کەمیی مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی پاتریۆتی هەیە، بەتایبەتی دوای تێکچوونی ئاگربەستەکەی مانگی ئایار. بەپێی توێژینەوەکە، ئەمریکا 55٪ی یەدەگی پاتریۆتەکانی لەدەستداوە و لەم هەفتەیەدا رێژەکە 10٪ی دیکەش دابەزیوە. لە کاتێکدا ئەمریکا ساڵانە تەنیا 183 مووشەکی پاتریۆت بەرهەم دەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە