Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ساڵ زەمالەی خوێندن بۆ 30 خوێندکاری فەلەستینی دابین دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو- دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان زەمالەی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ 30 خوێندکاری فەلەستینی دابین دەکات کە پێنج پسپۆڕی جیاواز لەخۆدەگرێ.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەلەستین، وردەکاریی ئەو زەمالانە خراوەتەڕوو بۆ ئەو فەلەستینییانەی کە خوازیارن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بخوێنن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.

د. خەتاب شێخانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو زەمالە خوێندنانە بۆ زانکۆ حکومییەکانە و کرێی خوێندنیان لێ وەرناگیرێ و شوێنیان لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ دابین دەکرێ. وەرگرتنیان بەگوێرەی نمرە و پێوەری تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت".

بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتەکەی فەلەستین، ئەو زەمالەیە پێنج پسپۆڕی دەگرێتەوە کە بریتین لە پزیشکی، ئەندازیاری، زانستی کۆمپیوتەر، زانست، زانستە مرۆڤایەتییەکان.

د. خەتاب شێخانی رایگەیاند: "دیاریکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی فەلەستینی لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێدرا و سێ ساڵە جێبەجێ دەکرێت. هەموو ساڵێک 30 کورسییان بۆ دابینکراوە، بەڵام ساڵی 2025 بەهۆی دۆخی فەلەستینەوە هەموو ئەو کەسانەی وەرگیرابوون نەیانتوانی دەوام بکەن".

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەلەستین لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەر خوێندکارێک بۆ خەرجیی مانگانەی پێویستی بە 200 بۆ 350 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە