رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات، هیوادەخوازێت جەژنەکانیان لە ئارامی و ئاسایشدا بەسەرببەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەی خوشک و برایانی ئێزدی، پیرۆزباییەکی گەرم لە جڤاتی رووحانی و ئاییندار و هەموو ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکەم."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، "هیوادارم خوشک و برایانی ئێزدی هەموو جەژن و بۆنەکانیان لە ئارامی و ئاسایشدا بەسەرببەن."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی هیوادەخوازێت جەژنی ئێزدییەکان پیرۆزبێت و بە خێر و خۆشی بمێنن.

